riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی له‌ كه‌موكورتیه‌كانی دوكان ده‌كۆڵێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:42 PM - 2015-10-07
.

.

وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای دوكان ده‌كه‌ن.

هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولرحمان لێپرسراوی كۆمیته‌ی پانزه‌ی دوكان خه‌له‌كان به‌ ی PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مرِۆ 7-10-2015، هه‌ریه‌ك له‌ شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستن و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) سه‌ردانی كۆمیته‌ی پانزه‌یان كردو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵان و ستافی كۆمیته‌ كۆبونه‌وه‌، باسمان له‌ كاری رێكخستن و بارودۆخی ئێستای كوردستان كرد.

وتیشی: به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌یان به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دۆڵی خه‌له‌كان كاكه‌ حه‌مه‌ بوو له‌ ناحییه‌ی خه‌له‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵیان پرسی و رۆڵی كاكه‌ حه‌مه‌یان له‌ سنوره‌كه‌ به‌رز نرخاند.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د-دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket