riklam

بۆردومانه‌كانی روسیا تیرۆرستان ناچار به‌هه‌ڵاتن ده‌كه‌ن

جیهان 05:00 PM - 2015-10-04
وڵاتانی دراوسێ هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كه‌ن

وڵاتانی دراوسێ هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كه‌ن

فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی وڵاتی ئه‌رده‌ن نیگه‌رانن له‌بۆردومانه‌كانی روسیا ، چونكه‌ تیرۆرستانی ناچار به‌ هه‌ڵاتنكردوه‌ له‌ سوریاوه‌ بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و مه‌ترسی له‌سه‌ر عه‌مان دروست بووه‌ . 

 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: وته‌بێژی كۆشكی سپی تایبه‌ت به‌هاوپه‌یمانیه‌تی دژ به‌داعش سه‌ردانی پایته‌ختی ئه‌رده‌نی كردوه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت مه‌لیك عه‌بدولا كۆبوه‌ته‌وه‌. 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌بارودۆخی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ و دواهه‌مین گۆڕانكاریه‌كان كراوه‌. 

 

هاوكات به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی ئه‌رده‌نی له‌و سه‌ردانه‌ی جۆن ئالن ، به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌رده‌ن هۆشداریان له‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌رئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی روسیا كردوه‌، ئه‌ویش هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستانه‌ له‌سوریاوه‌ به‌ره‌و وڵاتانی تر كه‌ پێده‌چێت ئه‌رده‌نیش بگرێته‌وه‌ . 

 

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌: حكومه‌تی ئه‌رده‌ن هێزی زه‌مینی زیاتر له‌سه‌ر سنوره‌كاندا داناوه‌و ته‌نانه‌ت خودی مه‌لیك عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دابووه‌ بۆ چاودێریكردنی وردی ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نزیكه‌ی سێ ملیۆن ئاواره‌ی سوری له‌سه‌رسنوره‌كاندا كه‌مپیان بۆكراوه‌ته‌وه‌ . 

 

PUKmedia  و ، سامان عه‌لی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket