riklam

ئه‌و چه‌كداره‌ی كه‌ساسیبه‌ی ده‌ستگیركرد كوژرا

جیهان 02:31 PM - 2015-10-03
.

.

له‌بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر تیرۆرستان ئه‌بو بلالی تونسی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌وێنه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ساسیبه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئه‌رده‌نییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ته‌واوی وڵاتانی هاوپه‌یمان ده‌كرد كوژرا.

كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ بڵاویكرده‌وه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیان شوێنی ئه‌بو بلالی تونسی له‌شاری ره‌قه‌ی سوریا دیاری بكه‌ن و پاشان له‌بۆردومانێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیرۆرستی تردا له‌سه‌ر رێگه‌یه‌ك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای ئه‌و شاره‌ بیان كوژن.

جێی باسه‌ فڕۆكه‌كه‌ی كه‌ساسیبه‌ له‌سه‌ر ئاسمانی شاری ره‌قه‌ی سوریا له‌كاتی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستان تێكشكاو كه‌وته‌ خواره‌وه‌ پاشان له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا، یه‌كێك له‌و وێنانه‌ی به‌ جیهاندا بڵاوبوه‌وه‌ تێیدا كه‌ساسیبه‌ له‌ژێر باڵی گه‌وره‌ تیرۆرست ئه‌بو بیلالی تونسیدا بوو هه‌رله‌و كاته‌شدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هاوپه‌یمانان ده‌كرد كه‌ هه‌موو فڕۆكه‌وانه‌كانتان وه‌كو كه‌ساسیبه‌ ده‌ستگیر ده‌كه‌ین.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket