riklam

به‌ڤیدیۆ.. ئۆباما پشتیوانی كوردانی خۆرئاوا ده‌كات

جیهان 11:40 AM - 2015-10-03
كورده‌كان پڕچه‌كده‌كه‌ین

كورده‌كان پڕچه‌كده‌كه‌ین

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رامبه‌ر دواهه‌مین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ له‌سوریا و به‌شداری روسیا له‌بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش و هه‌روه‌ها بۆردومانكردنی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێویسته‌ سوریا به‌زووترین كات ده‌ست له‌بۆردومانكردنی گروپه‌ جیاجیاكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌ڵبگریت و بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش بكات . 

 

ئۆباما وتیشی: روسیا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كاریگه‌ر بێت له‌بۆردومانه‌كاندا پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش بكات .

 

جه‌ختیكرده‌وه‌: ئه‌وه‌ی تائێستا رێگربووه‌ له‌ نه‌ڕووخانی ئه‌سه‌د پشتیوانیه‌كانی ئێران وسوریایه‌ .

 

له‌باره‌ی كورده‌كانه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رونیكرده‌وه‌: له‌هه‌وڵداین بۆ دارشتنی به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی سه‌ربازی بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌ كوردیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا و پێدانی رۆڵی زیاتر له‌شه‌ڕی داعش و پاككردنه‌وه‌ی سوریا له‌توندڕه‌وه‌كان . 

 

 

PUKmedia و، سامان یاروه‌یس 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر ( ده‌توانیت گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ لێره‌شدا ببینیت ) 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket