عه‌مید ئه‌میر باپیر: داستانی ته‌ل ئه‌لوه‌رد كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان بوو
ریپۆرتاژ 01:12 PM - 2015-10-01رووداوه‌كانی جه‌نگ له‌باشووری كه‌ركوك
رووداوه‌كانی جه‌نگ له‌باشووری كه‌ركوك
عه‌مید ئه‌میر باپیر ئاغا: داستانی ته‌ل ئه‌لوه‌رد كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان بوو
عه‌قید سعود خاڵه بازیانی: هه‌ر كه ده‌ڵێن دژه تیرۆر هات، داعشه‌كان وره‌یان ده‌ڕوخێت‌و راده‌كه‌ن
ساڵێك زیاتره هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌جه‌نگێكی قورسدایه به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش، كه به‌درێژایی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر سه‌نگه‌ریان له‌تیرۆریستان گرتووه‌و به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرش‌و په‌لامارێكیان ده‌ده‌نه‌وه، كه بیانه‌وێت بیكه‌نه سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان.
له‌و جه‌نگه‌دا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و هێزه‌كانی پاراستنی ئاسایشی كوردستان‌و خۆبه‌خشه‌كانیش، به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه روبه‌ڕوی تیرۆریستان ده‌بنه‌وه‌و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین شه‌هیدیان به‌خاكی كوردستان به‌خشیوه.
«رووداوه‌كانی جه‌نگ له‌باشووری كه‌ركوك» له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره دیدار‌و گێڕانه‌وه‌ی دیمه‌نانه‌ی جه‌نگدایه، كه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن‌و شه‌وو رۆژ به‌گیانی خۆیان به‌رگری له‌خاك‌و نیشتمان‌و هه‌موومان ده‌كه‌ن. دیداری ئه‌مجاره‌ی كوردستانی نوێ له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌دایه، كه ئه‌ركی پاراستنی به‌شێكی باشووری كه‌ركوكیان پێسپێردراوه.
یه‌كێك له‌گرنگترین رووداوه‌كانی جه‌نگ
شه‌ڕی یه‌كه‌می ته‌ل ئه‌لوه‌رد، كه له‌ڕۆژی 16/7/2014-دا له‌نێوان هێزه هێرشبه‌ره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌و هێزه به‌رگریكاره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا له(ته‌ل ئه‌لوه‌رد - گرده گوڵێ)ی باشووری كه‌ركوكدا روویدا، به‌یه‌كێك له‌گرنگترین رووداوه‌كانی جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستان ئه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه له‌و شه‌ڕه‌دا پیلانێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستان پووچه‌ڵكرایه‌وه‌و بۆ دۆست‌و دوژمنانی ده‌رخست، كه باشووری كه‌ركوك دیوارێكی پۆڵایینه به‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه‌دا، كه ده‌یانه‌وێت كه‌ركوكی قودسی كوردستان له‌كوردو كوردستان داببڕن.
بۆ ئاشنابوون به‌ڕووداوه‌كانی ئه‌م نه‌به‌ردیه‌و شه‌ڕه‌كانی دواتری ته‌ل ئه‌لوه‌رد، رووی پرسیارمان كرده عه‌مید ئه‌میر باپیر ئاغا فه‌رمانده‌ی فه‌وج له‌هێزی پێشمه‌رگه‌و له‌یه‌كه‌م روبه‌ڕوبونه‌وه‌دا شان به‌شان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا له‌لیوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه به‌ریان به‌په‌لاماری تیرۆریستان گرتووه‌و تێكیان شكاندوون.
عه‌مید ئه‌میر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «ئه‌و ده‌مه‌ی شه‌ڕی ته‌ل ئه‌لوه‌رد روویدا، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سنووره‌كانی باشووری كه‌ركوكدا له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو، بۆیه ده‌یویست هێڵه‌كانی به‌رگری خۆی بهێنێته پێشه‌وه‌و پردی (تل الورد) بخاته ژێرده‌ستی خۆیه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆی به‌خاوه‌نی بڕیار ده‌زانی‌و وا تێگه‌یشتبوو كه‌س ناتوانێت رێی پێ بگرێت».
سۆزی ناوچه سوننیه عه‌ره‌به‌كان
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید سعود محه‌مه‌د عه‌زیز ناسراو به سعود خاڵه بازیانی، كه له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی به‌رگریكاری دۆر كاره‌با بوو له‌لیوای یه‌كی كه‌ركوك، ده‌ڵێت: «دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014-دا تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری موسڵدا، ئیدی به‌ره‌و شه‌رگات‌و بێجی‌و حه‌ویجه كه‌وتنه‌ڕێ‌و به‌هۆی هاوسۆزی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌وه، كه سوننه‌ی عه‌ره‌بن، قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان گه‌یانده سنووره‌كانی باشووری كه‌ركوك‌و زۆر به‌خێرایی دانیشتووانی ناحیه‌كانی زاب‌و عه‌باسی‌و ریاز پێشوازییان لێ كردن‌و چه‌كیان بۆ هه‌ڵگرتن. به‌مشێوه‌یه له‌مانگی حوزه‌یرانی 2014-دا مه‌ترسی داعش وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك لای دانیشتووانی شاری كه‌ركوك قوت بووه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی كه‌ركوكیان ده‌كرد. سه‌ره‌تاش ویستیان ته‌ل ئه‌لوه‌رد داگیربكه‌ن، چونكه زۆریان لا مه‌به‌ست بوو. بۆیه لیوای یه‌كی كه‌ركوك به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هیدی نه‌مر شێركۆ فاتیح شوانی شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 6ی پیاده، روبه‌ڕوی تیرۆریسته‌كان وه‌ستانه‌وه».
گرنگی سه‌ربازی‌و ستراتیژیی ته‌ل ئه‌لوه‌رد
له‌باره‌ی گرنگی شوێنی ته‌ل ئه‌لوه‌رده‌وه بۆ هێزه‌كانی داعش یان بۆچی هێزه‌كانی داعش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و شوێنه‌یان به‌لاوه گرنگ بوو؟ عه‌مید ئه‌میر به‌مجۆره روونیده‌كاته‌وه:
*یه‌كه‌م: شوێنی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له ته‌ل ئه‌لوه‌رد كه‌وتبووه ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه‌وه، به‌مه‌ش داعش سه‌غڵه‌ت كرابوو، چونكه له‌شوێنه‌كانی تر ئه‌وبه‌ری ئاو به‌ده‌ستی ئه‌وانه‌وه بوو.
*دووه‌م: ته‌ل ئه‌لوه‌رد شوێنێكی به‌رزه، ئه‌گه‌ر ئه‌وێ بگرن ئه‌وا كه‌ركوك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، چونكه ماوه‌كه‌ی نیو سه‌عاتێك له‌كه‌ركوكه‌وه دووربوو، له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌ره‌كانی ئێمه‌ش 300م دوور بوون.
*سێیه‌م: شوێنێكی سه‌ربازی‌و ئابووری گرنگی شاری كه‌ركوكه.
روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه گه‌وره‌ترو فراوانتر بوو
هه‌ر له‌باره‌ی گرنگی ته‌ل ئه‌لوه‌رد‌و ئامانجه‌كانی داعشه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا، عه‌قید سعود محه‌مه‌د عه‌زیز فه‌رمانده‌ی فه‌وج له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: «هێزه‌كانی داعش چه‌ند ئامانجێكیان هه‌بوو، كه یه‌كێكیان گرتنی خانووه‌كانی كاره‌با (دور الكهربا‌و) بوو، ئه‌وێش شوێنێكی گرنگه بۆ بڕینی هێڵی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌یانویست پێشمه‌رگه له‌دامه‌زراوه‌ی غازی شیمال دابڕن، بۆیه ئێمه له‌گرنگی ئه‌و شوێنه تێگه‌یشتبووین‌و بڕیارمان دا نه‌هێڵین یه‌ك مه‌تر پێشڕه‌وی بكه‌ن».
وتیشی: «جاری یه‌كه‌م تیرۆریستان له‌ڕۆژی 18/6/2014دا هێرشیان كردبووه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای یه‌كی پێشمه‌رگه له‌نزیك ناحیه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵا. پێشمه‌رگه‌كان به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هیدی نه‌مر عه‌مید شێركۆ فاتیح شوانی زۆر به‌توندی به‌ره‌نگاریان ببوونه‌وه‌و تێكیان شكاندبوون، به‌ڵام له‌شه‌ڕی ته‌ل ئه‌لوه‌رددا روبه‌ڕوبونه‌وه‌كه گه‌وره‌ترو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌كه فراوانتر‌و ماوه‌كه‌شی زۆرتر بوو، كه دوو رۆژی خایاند».
دوژمن متمانه‌ی پێ ناكرێت
هێزه‌كانی داعش دوای چوونیان بۆ ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌و دربازو مه‌لا عه‌بدوڵڵا، وایانده‌رده‌خست شه‌ڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كورد‌و پێشمه‌رگه نییه‌و ئه‌مه‌ش بڕوایه‌كی ناڕاستی لای هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كورد‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش دروستكردبوو. عه‌مید ئه‌میر له‌و باره‌یه‌وه وتی: «خه‌ریك بوو ئێمه‌ش ببینه قوربانی ئه‌م بۆچوونه چه‌وته، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانده له‌گه‌ڵ پێشهاتدا هه‌ڵسوكه‌وت بكات نه‌ك رێنمایی‌و بۆچوونی هه‌ڵه‌و دوور له‌واقیع. هه‌ربۆیه كاتێك به‌چاوی خۆمان سنووربه‌زاندنی هێزه‌كانی داعشمان بینی، كه ده‌یانویست پشتمان لێ بگرن‌و سه‌نگه‌ر لێ بده‌ن، وه‌كو فه‌رمانده‌ی ئه‌و فه‌وجه بڕیارمدا رێگایان لێبگرم‌و لێیان هاتینه‌ده‌ست. له‌وكاته‌دا به‌ڕێكه‌وت فه‌رمانده‌ی لیواكه‌مان‌و فه‌وجی یه‌كیش، كه پێكه‌وه له‌وبه‌ری ئاوه‌كه سه‌نگه‌رمان لێ دابوو، له‌وێ نه‌بوون، بۆیه پێویست بوو بڕیارێك بده‌ین. چه‌كداره‌كانی داعش 14 شۆفڵیان پێ بوو، ده‌ستیانكرد به‌لێدانی ساترو كابینه‌یان داده‌به‌زاندو هێزیان تێده‌كرد. له‌ڕاستی مه‌لا عه‌بدوڵڵاوه، كه لیوای یانزه‌ی لێ‌بوو، ده‌یانویست بێن‌و پرده‌كه‌مان لێ‌بگرن. هێزه‌كه‌م دامه‌زراند‌و به‌پێشمه‌رگه‌كانم وت ئه‌گه‌ر چه‌كدارانی داعش زیاتر هاتنه‌پێشه‌وه به‌دووری سه‌د مه‌تر له‌پرده‌كه‌وه، پێویسته ده‌ستڕێژیان لێبكه‌ین. هه‌ر بۆیه كاتێك سنووریان به‌زاند، خۆم یه‌كه‌م ده‌ستڕێژی گولله‌م لێ‌كردن. پێنج كه‌سمان لێ كوشتن‌و شۆفڵێكمان پێ به‌جێهێشتن. ئه‌وانی دی به‌ره‌و ناو خانووه‌كانی كاره‌با هه‌ڵاتن. دوای ئه‌وه دوژمن هێزێكی گه‌وره‌ی تری هێناو تۆپبارانی خه‌ستی سه‌نگه‌ره‌كانی ئێمه‌یان ده‌ستپێكردو پاشان ده‌ستیان به‌هێرشكردن كرد، ئه‌و رۆژه تا سه‌عات 9ی شه‌و چوارجار هێرشیان كردینه‌سه‌ر، به‌ڵام هه‌ر چوار هێرشه‌كه‌مان تێك‌شكاند، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شه‌هید‌و بریندارمان هه‌بوو. له‌دوای سه‌عات 9 له‌گه‌ڵ شه‌هیدی نه‌مر شێركۆ شوانی كۆبووینه‌وه‌و شه‌ڕگه‌كه‌مان دابه‌شكرد، به‌شێك بۆ لیوای یه‌ك كه خۆی فه‌رمانده‌ی لیواكه بوو، به‌شه‌كه‌ی تریشی بۆ فه‌وجه‌كه‌ی ئێمه دانا، كه سه‌ر به‌لیوای 6-ی پیاده بووین. هه‌روه‌كو شه‌هید شێركۆ پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو سه‌عات 7ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دواتر، هێرشه‌كانی داعش ده‌ستیانپێكرده‌وه».
فه‌رمانده‌كان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دا ده‌جه‌نگن
له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رۆژی دووه‌مه‌وه، عه‌قید سعود ده‌ڵێت: «له‌سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ، شه‌هیدی فه‌رمانده عه‌مید شێركۆ شوانی به‌هێزێكی باشه‌وه له‌قۆڵی باكووری ته‌ل ئه‌لوه‌رده‌وه هات‌و هه‌ڵمه‌تیان برده‌سه‌ر هێزه‌كه‌ی دوژمن‌و راسته‌وخۆش سه‌رپه‌رشتی هه‌موو قۆڵه‌كانی ده‌كردو په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی لیوای 6-ی پیاده‌شه‌وه ده‌كردو رێنمایی ده‌دایه هه‌مووان. زۆر ئازایانه شه‌ڕی ده‌كرد تا سه‌ره‌نجام له‌دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌دا به‌سه‌ختی بریندار بوو».
له‌باره‌ی رۆڵی فه‌رمانده‌یی شه‌هید شێركۆ شوانیشه‌وه، عه‌مید ئه‌میر ئاغا ده‌ڵێت: «له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید شێركۆ شوانی زۆر قاره‌مانانه‌و له‌ڕیزی پێشه‌وه شه‌ڕی ده‌كردو وره‌ی به‌هه‌مووان ده‌به‌خشی، پێشمه‌رگه‌كانیش به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و زۆر دڵخۆشبوون، چونكه پێشمه‌رگه به‌گشتی ئه‌و فه‌رماندانه‌یان خۆش ده‌وێت، كه له‌كاتی خۆشی‌و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵیاندا ده‌بن. په‌ندێكی سه‌ربازی هه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر فه‌رمانده باش بێت یه‌كه‌كه‌شی باش‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت».
تۆپبارانی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو
له‌م شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌چه‌كدارانی تیرۆریست كوژران‌و برینداركران‌و لاشه‌ی 20 كه‌سیان له‌مه‌یدانی شه‌ڕدا كه‌وتبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك شۆفڵ‌و ئۆتۆمبێل سووتان، ئیدی تیرۆریستانی داعش گه‌یشتنه ئه‌و راستیه‌ی شه‌ڕی ته‌ل ئه‌لوه‌رد نموونه‌یه‌كه بۆ تۆكمه‌یی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و وره‌و قاره‌مانێتیان.
عه‌مید ئه‌میر ده‌ڵێت: «هه‌رچه‌نده داعش تۆپبارانی زۆری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌جێی خۆیدایه ئێمه‌ش ئاماژه بۆ رۆڵی هێزه‌كانی پشتیوانی 2-ی پێشمه‌رگه بكرێت، كه شه‌هیدی نه‌مر حسێن مه‌نسووڕ سه‌رپه‌رشتی ده‌كردو به‌درێژایی ئه‌م شه‌ڕه تۆپبارانی مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان ده‌كردو ئاگریان له‌باره‌گاو جبه‌خانه‌كانیان به‌رده‌دا».
دوژمن په‌لاماری هێڵی پشته‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌دات
ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی دوژمن بۆ داگیركردنی (دۆر ئه‌لكه‌هره‌با)و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی لیوای یه‌كی كه‌ركوكه‌وه، عه‌قید سعود ده‌ڵێت: «ئه‌م شوێنه گرنگترین شوێنی شه‌ڕگه‌ی ته‌ل ئه‌لوه‌رد بوو. بۆیه دوژمن هه‌وڵیده‌دا بیگرێت‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین هێرشی بۆ كرد، به‌ڵام هه‌موو هێرشه‌كانیان تێكشكێنرا. ئه‌وان به‌نیازبوون له‌دۆر ئه‌لكه‌هره‌باوه ئه‌و هێزه خۆیان بگه‌یه‌ننه پرده‌كه بۆئه‌وه‌ی هێڵی هاتوچۆی پێشمه‌رگه ببڕن‌و پشت له‌هێزه به‌رگریكاره‌كه‌ی ته‌ل ئه‌لوه‌رد بگرن تاكو هێزی پاڵپشتی پێ نه‌گات. ده‌توانم بڵێم هێرشه‌كه زۆر مه‌ترسیداربوو ئه‌گه‌ر وره به‌رزی‌و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌و شێوازی فه‌رمانده‌یی شه‌هید شێركۆ نه‌بوایه له‌وانه‌بوو زیانی زۆر به‌پێشمه‌رگه بگه‌یه‌نن، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وانه‌یه‌كی وایان دادان، كه تێبگه‌ن باشووری كه‌ركوك هه‌رگیز به‌وان ناگیرێت، چونكه ئه‌وان واتێگه‌یشتبوون گرتنی كه‌ركوكیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گرتنی موسڵی پێ ده‌چێت، بۆیه زۆر به‌مڵهوڕی هێرشیان كرد‌و ده‌یانویست سه‌نگه‌ر له‌پشتی ئێمه‌وه لێ بده‌ن».
وتیشی: «زۆرێك له‌فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ر هاتن به‌هانای ئێمه‌وه، كه له‌پێشه‌وه‌یاندا هه‌ڤاڵ وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك بوو، كه به‌هێزێكی باشه‌وه هات به‌هانامانه‌وه‌و رۆڵێكی باشی هه‌بوو. هێزی دژه تیرۆریش رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ری هه‌بوو، كه لێره‌دا ناتوانم به‌درێژی باسی بكه‌م، چونكه به‌ڕاستی رۆڵی دژه‌تیرۆر له‌هه‌موو شه‌ڕێكدا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و هه‌ر كه ده‌ڵێن دژه تیرۆر هات، چه‌كداره‌كانی داعش وره‌یان ده‌ڕووخێت‌و راده‌كه‌ن».
دوژمن جارێكی تریش هێرش ده‌كات
دوای شكسته‌كه‌یان له ته‌ل ئه‌لوه‌رد، تیرۆیستانی داعش هێزه‌كانیان كۆكرده‌وه‌و خۆیان سازدایه‌وه بۆئه‌وه‌ی جارێكی تریش هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه له‌ڕۆژی 16/11/2014 جارێكی تر په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان دا له ته‌ل ئه‌لوه‌رد. عه‌مید ئه‌میر ده‌ڵێت: «زانیاریمان پێگه‌یشتبوو ده‌رباره‌ی هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی داعش له‌هه‌مان شوێنه‌كانی پێشووه‌وه. به‌مشێوه‌یه له‌كاتژمێر 9ی شه‌و په‌لاماریانداین. شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستیپێكرد، كه له‌ئاگرباران ده‌چوو. دوژمن تاكتیكێكی نوێی به‌كارهێنا ئه‌ویش دزه‌كردن بوو بۆ پشتی ئێمه‌و گرتیان، كه ئاوڕمان دایه‌وه له‌پشتمانه‌وه هاواری (الله ڕكبر)یان ده‌كرد، فه‌رمانده‌ی لیوا به‌ته‌له‌فۆن پێیوتم هه‌وڵ بده‌ین پاشه‌كشه بكه‌ین‌و خۆمان رزگاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی زیانمان زۆر نه‌بێت، به‌ڵام له‌نێوان هێزه‌كانی دوژمن‌و هێزه‌كانی لیوای یه‌كی كه‌ركوكه‌وه، كه له‌قۆڵی ده‌سته چه‌پ بوون، هاتمه‌وه ناوه‌وه‌و هێڵی به‌رگریمان دروستكرد. تیرۆریستانی داعش به‌هه‌موو توانا ده‌یانویست پرده‌كه بگرن بۆیه هێرشیان بۆ ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو هێرشه‌كان تێكده‌شكان بۆیه تاكتیكی نوێی دیكه‌یان په‌یڕه‌و كرد به‌ناردنی هه‌مه‌ری بۆمبڕێژكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوار هه‌مه‌ری بۆمبڕێژكراویان ئاماده‌كرد بوو. یه‌كه‌میان نارده سه‌رمان تاخۆی بته‌قێنێته‌وه له‌ناوماندا، به‌ڵام هێشتا نزیكه‌ی 100 مه‌تری مابوو بگاته لامان گولله‌یه‌كی ئاربیجیم ئاڕاسته كرد، خۆشبه‌ختانه به‌ریكه‌وت‌و ته‌قییه‌وه. دوای ئه‌وه‌ش دوو هه‌مه‌ری ترمان سووتان، به‌ڵام مه‌خابن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مه‌ره‌ی داعشه‌وه، بۆری غازه‌كه گڕی گرت، كه له‌مه‌ودای 300 مه‌تردا به‌سه‌ر ئێمه‌وه ئاگر ده‌ڕۆیشت‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پێشمه‌رگه‌كان به‌و ئاگره برینداربوون، ئاگره‌كه تاده‌هات په‌ره‌ی ده‌سه‌ند».
وتیشی: «پاشان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ وه‌ستا ره‌سوڵ‌و شه‌هید شێركۆی نه‌مرو عه‌مید سه‌رحه‌د قادر‌و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودیش تێیدا به‌شداربوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن‌و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه. به‌مشێوه‌یه دژه هێرشێكی توندمان كرد‌و شوێنه‌كانمان رزگاركردو له‌وێشه‌وه په‌یامێكمان دا به‌دوژمن، كه شاری كه‌ركوك به‌وان ناگیرێت‌و ئه‌گه‌ر چه‌ندجاری تریش هێرشبكه‌ن هه‌ر ده‌یشكێنین، هه‌روا به‌م داستانه‌و به‌خوێنی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی له‌وێدا شه‌هیدبوون دانیشتووانی كه‌ركوكمان دڵنیاكرده‌وه، كه هیچ هێزێك نییه بتوانێت ئاشتی‌و ئارامی ئه‌و شاره گرنگه‌ی كوردستان تێكبدات».
PUKmedia ئاماده‌كردنی: سه‌ڵاح ره‌نجده‌ر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25