riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماره‌كانی 8 مانگی رابردوو ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 12:13 PM - 2015-09-03
مه‌رج نییه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێكه‌وت

مه‌رج نییه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێكه‌وت

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها له‌ هه‌شت مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا 28 هه‌زار كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ گه‌شتیان بۆ وڵاتی توركیا كردوه‌، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه‌ ته‌نها 24 هه‌زار كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

تایه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ هه‌شت مانگی رابردوودا، واته‌ له‌ 1-1-2015 تا 31-8-2015، نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ گه‌شتیان كردوه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

 وتیشی: ته‌نها له‌مانگی هه‌شتدا زیاتر له‌ 53 هه‌زار كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ هاتوون و رۆیشتوون.


ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌،  كه‌ ته‌نها له‌ هه‌شت مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌س له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه‌ بۆ وڵاتی توركیا رۆیشتوون و هاتوون،  كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ی 28 هه‌زار كه‌سیان سه‌فه‌ریانكردوه‌و نزیكه‌ی 24 هه‌زار كه‌سیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.


تایه‌ر عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:  ته‌نها له‌مانگی 8 دا نزكه‌ی  7 هه‌زار 760 كه‌س سه‌فه‌ری وڵاتی توركیایان كردوه‌، به‌ڵام ته‌نها 6 هه‌زار و 100 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌ كۆتاییدا وتی: مه‌رج نییه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ وڵاتی توركیاوه‌ به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێكه‌وتبن، چونكه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت گه‌شتیاری دیكه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket