riklam

گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه‌ له‌شه‌نگال شه‌هیدبوو

کوردستان 08:59 AM - 2015-09-03
له‌شه‌ڕی داعش

له‌شه‌ڕی داعش

له‌ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی په‌لامارێكی تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌زای شه‌نگال ، گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه‌ به‌ناوی له‌تیف بلوت شه‌هیدبوو. 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر چیای شه‌نگال به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 31ی ئاب تیرۆرستانی داعش په‌لامارێكی فراوانیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌، به‌توندی به‌رپه‌رچدرانه‌وه‌و تێكشكان.

 

وتیشی: زیاتر له‌ 17 تیرۆرستی داعش كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان لێبرینداربوون ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هاوڕێی گه‌ریلامان له‌تیف بڵوت ناسراو به‌ رێناس توهه‌ڵدان شه‌هیدبوو. 

رونیشكرده‌وه‌ : ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی شه‌هید دڵكه‌ش له‌سه‌ر چیای شه‌نگال نێژرا . 

 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket