riklam

په‌كه‌كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی توركیا تێكده‌شكێنێت

کوردستان 08:57 AM - 2015-09-03
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

 پارتی كرێكارانی كوردستان تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی وڵاتی توركیای له‌ سنوره‌كانی عیراق و توركیا راگه‌یاند.

به‌ختیار دۆغان وته‌بێژی ره‌سمی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند: گه‌ریلاكانمان له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی سه‌ر سنوره‌ی توركیاو عیراق توانیویانه‌ فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی وڵاتی توركیا تێكبشكێنن.

وتیشی: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ به‌ ئاسمانی ئه‌و ناوچانه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی تێدان.

پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) رۆژی 27ی ئابی 2015 رایگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشی سوپای توركیادا بۆسه‌ر باره‌گاكانیان 471 سه‌رباز كوژاون و 211 سه‌ربازی تریش برینداربوون، هه‌ر له‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌شدا 42 گه‌ریلا شه‌هیدبوون. 

PUKmedia ايمارات اليوم

و/هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket