riklam

سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن

جیهان 08:39 AM - 2015-09-01
سه‌رۆك كۆماری ترانسنیستریا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات

سه‌رۆك كۆماری ترانسنیستریا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات

سه‌رۆك كۆماری ترانسنیستریا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ترانسنیستریا ئاشكرایانكرد كه‌ یه‌فغینی شیفتشوك سه‌رۆك كۆمار به‌نیازه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نینا شتانسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامبدات.

راشیانگه‌یاند: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دور ده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌نیازی وه‌رگرتنی پۆستێكی تره‌، به‌ڵام تائێستا واده‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆمارو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ دیارنیه‌.

كۆماری ترانسنیستریا ساڵی 1990 له‌ مولدوفا جیابووه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی روسی-ن، به‌ڵام تائێستا وه‌كو ده‌وڵه‌ت دانی پێدا نه‌نراوه‌.

PUKmedia و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket