riklam

فوئاد حسێن: سەرۆكی هەرێم لەڕێی ئەم بژاردانەوە هەڵدەبژێردێت

کوردستان 05:13 PM - 2015-08-30
.

.

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبوونەكەی ئەمڕۆی لەبارەی میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكراكرد.

لەبارەی میكانیزمی سەرۆكی هەرێم رایگەیاند: میكانیزمی یەكەم ئەوەیە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەڕێگەی ریفراندۆمەوە بێت، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەخولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانەوە بێت، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەڕێی پەرلەمانی ئێستاوە بێت و ئەویش بەدوو شێوە، یەكێكیان ئەوەی سەرۆكی هەرێم بەدەنگی دوو لەسەر سێ دەنگی پەرلەمانتاران بێت، ئەگەر ئەوەش سەركەوتوو نەبوو بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بێت 50+1.  

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم راشیگەیاند: كۆبوونەوەی داهاتووی پێنج قۆڵی رۆژی 6ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت و لایەنەكان ئەو بژاردانە دەبەنەوە لای سەرکردایەتیان و لەوێ تاوتوێی دەكەن و دواتر لەكۆبوونەوەكەدا قسەی لەسەر دەكرێت، و هیوادارین لەكۆبوونەوەی داهاتوودا بگەینە رێكەوتنی كۆتایی و ئەو رێكەوتنەش دەبێتە پاكێجێك.

وتیشی: ئەگەر لایەنەكان لەسەر ئەوە نەگەیشتنە رێكەوتن لەهەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی پێشوەخت بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری ئەوەش دراوە كە لایەنەكان هەڵمەتی راگەیاندن بەرامبەر یەكتر رابگرن.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket