riklam

كۆمپانیایه‌ك به‌ دروستكردنی 60 شوقه‌ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان سزاده‌درێت

کوردستان 03:31 PM - 2015-08-30
.

.

جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له‌ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هێلان سیتی له‌ شاری كه‌لار تۆماركراوه‌، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه‌ وه‌كو قه‌ره‌بوو 60 شوقه‌ بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی داعش دروستده‌كات.

 

یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مرِۆ (30ی ئاب) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هێلان سیتی له‌شاری كه‌لار دروستكراوه‌، به‌هۆی سكاڵای به‌شداربوانی پرۆژه‌كه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ پێكهێنا و دواتر لیژنه‌كه‌ ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.

 

ووتیشی: له‌ به‌رامبه‌رد ئه‌و كه‌موكورتیانه‌دا و زیاده‌رِه‌وی كردن له‌سه‌ر زه‌وی پرۆژه‌كه‌ وه‌كو قه‌ربووی كه‌موكورتییه‌كان كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه‌ 60 شوقه‌ بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جه‌نگی داعش كه‌ دانیشتووی گه‌رمیانن دروستده‌كات.

 

یونس ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و شوقانه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌درێت.

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket