riklam

پردی ئاسنینی سكۆتله‌ندا خرایه‌نێو لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیهان

هەمەرەنگ 02:14 PM - 2015-08-30
.

.

رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پردی ئاسنینی سۆتله‌ندای وه‌ك شوێنه‌وارێكی دێرین و دیاری ئه‌و وڵاته‌ خسته‌نێو لیستی شوێنه‌واره‌كانی جیهانه‌وه‌.

پردی ئاسنینی سكۆتله‌ندا درێژییه‌كه‌ی 2 هه‌زارو 500 مه‌تره‌و یه‌كێكه‌ له‌شوێنه‌واره‌ ئه‌ندازیارییه‌ دێرینه‌كان كه‌ گه‌وره‌ترین داهێنانی سه‌رده‌می خۆی تێدا به‌كارهێنراوه‌و چه‌ندین شاره‌زای بواری ئه‌ندازیاری كاریان تێدا كردووه‌.

ئه‌و پرده‌ ئاسنینه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شوێنه‌واره‌ گرنگانه‌ی كه‌ له‌پله‌ی شه‌شه‌می ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی جیهانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یۆنسكۆوه‌ دیاریكراوه‌و له‌لیستی ئه‌و رێكخراوه‌ بۆ شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهان تۆماركراوه‌.

پردی ئاسنینی سكۆتله‌ندا به‌سه‌ر رووباری رۆژهه‌ڵاتی سكۆتله‌نداوه‌ دروستكراوه‌و 9 میل له‌سه‌نته‌ری شاری ئه‌ندبره‌وه‌ دووره‌و له‌ساڵی 1882 بنیاتنراوه‌و ماوه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی 10 ساڵی خایاندووه‌و بڕی 130 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی تێچووه‌.

ئه‌و پرده‌ ئاسنینه‌ رووخسارێكی سه‌رنجڕاكێش و جوانی بۆ سكۆتله‌ندا دروستكردووه‌و وه‌ك ره‌مزێك بۆ ئه‌و وڵاته‌ وایه‌.

PUKmedia  س/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket