عیراق به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
بیروڕا 01:35 PM - 2015-08-30ئه‌رشه‌د ته‌حسین
له‌و رۆژگاره‌وه كه ئه‌م وڵاته بنیاتنراو ناوی لێ‌نرا عیراق، هه‌تا ئێستا گیرۆده‌ی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفته. له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی عیراقه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌كانیه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕدرا، سه‌ره‌تا شۆڕشی ساڵی 1920 هه‌ڵگیرساو هاووڵاتیان به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كات بوونه‌وه، كه به‌شۆڕشی بیست ناسراوه، گه‌رچی ئه‌و كات وڵات له‌ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیادا بوو و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش هه‌ر لای ئه‌وان بوو، به‌ڵام ناكرێت مێژوو چاو له‌م به‌رهه‌ڵستی و ناڕه‌زایه‌تییه بپۆشێت.
له‌هه‌مان كاتیشداو دوابه‌دوای به‌زۆر لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌عیراقی عه‌ره‌بی تازه دروست كراوه‌و له‌پێناوی راگرتنی باڵانسی مه‌زهه‌بی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زهه‌بی سوونه‌ی كه‌مینه‌ی عه‌ره‌ب و دژی زۆرینه‌ی شیعه‌ی عه‌ره‌ب، چونكه ویلایه‌تی موسڵی كوردنشین كه‌زۆربه‌ی زۆریان سوننی مه‌زهه‌بن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سونه تێكڕا پێكه‌وه هێنده‌ی شیعه‌ی عه‌ره‌بی عیراق ده‌بن و به‌مه‌ش باڵانسی مه‌زهه‌بی دروست ده‌بوو له‌وڵاتداو شه‌رعیه‌ت دانیش بوو به‌حوكمی كه‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌كاندا.
زوو ئه‌م دۆخه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ویلایه‌تی موسڵه‌وه به‌رهه‌ڵستی كرا، كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فید شۆڕ‌شیان به‌رپاكردو شێخ‌یش حوكمی مه‌لیكیه‌تی راگه‌یاندو خۆشی بوو به‌مه‌لیكی كوردستان. گه‌رچی ئه‌م شۆڕشه‌ی شێخ زوو له‌باربرا و شۆڕش و به‌رهه‌ڵستی هاووڵاتیان كاریگه‌ری نه‌بوو له‌به‌زۆر پێكه‌وه لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌عیراقی تازه دروست بوه‌وه، به‌ڵام ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه ئه‌م وڵاته له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه متمانه‌یه‌كی تۆكمه پێكه‌وه نه‌یبه‌ستوونه‌ته‌وه. وڵاتێكه هه‌میشه هه‌وڵدراوه به‌زه‌برو زۆر پێكه‌وه بیبه‌ستنه‌وه‌و ئێستاش دوای نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌پێكهێنان هاووڵاتیان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن. له‌بری گه‌شه‌ی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانی خۆشگوزه‌رانی به‌رده‌وام له‌جه‌ورو سته‌م و نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین. ئه‌مه سه‌رباری به‌پیتی خاكه‌كه‌ی و ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵات به‌سامانی ژێر زه‌وی وسه‌رزه‌وی و ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌نه‌وت. كه ده‌وترێت ئه‌م نه‌وته هه‌میشه له‌بری به‌خته‌وه‌ری بووه‌ته به‌دبه‌ختی بۆ هاووڵاتیانی.
نه‌بوونی متمانه، متمانه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كێكه له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری وڵات، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كه عیراق سه‌ربه‌خۆ بوونی راگه‌یاندوه‌و بووه به‌ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان تاده‌گاته ئه‌مڕۆ بێ متمانه‌یی به‌رۆكی سیاسی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ده‌كرێت ئه‌م وڵاته به‌وڵاتی كوده‌تا هه‌ژمار بكرێت. چونكه زۆرترین كوده‌تای یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌م وڵاته‌دا به‌رپاكراوه، تا سه‌ره‌نجام یه‌ك له‌و كوده‌تایانه سیسته‌می سیاسی و حوكمڕانی وڵاتی له‌پادشایه‌تیه‌وه گۆڕی بۆسیسته‌می كۆماری، گه‌رچی ئه‌م گۆڕانكاریه نه‌یتوانی چۆن سیسته‌می پاشایه‌تی راماڵی و له‌گۆڕی نا به‌هه‌مان شێوه‌ش كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و گرفتی بێ متمانه‌یی راماڵێت و وڵات سه‌قامگیر بكات، به‌ڵكو كوده‌تاو ئاژاوه‌كان به‌رده‌وام بوون، بێ متمانه‌یی له‌نێوان سیاسییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی وڵات تا ده‌هات زیاتر ده‌بوون، به‌جۆرێك دوای چه‌ند مانگێك له‌شۆڕش و گۆڕینی حوكمی پادشایه‌تی بۆ كۆماری، عه‌بدولسه‌لام عارف كه هاوڕێی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و یه‌كێك له‌رێبه‌رانی شۆڕشی 14ی ته‌مموز بوو و دوای شۆڕشیش جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ بوو ده‌ستگیركرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار تا له‌ساڵی 1963 دا دوای شه‌ڕێكی خوێناوی و به‌پاڵپشتی به‌عسیه‌كان توانیان عه‌بدولكه‌ریم قاسم بكوژن و عه‌بدولسه‌لام عارف ببێت به‌سه‌رۆك كۆمار، ئه‌ویش متمانه‌ی به‌هاوڕێ و هاوخه‌باتیه‌كانی نه‌بوو، زوو خۆی له به‌عسیه‌كان داماڵی و پاكتاوی نه‌یارانی كرد‌و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری كرده جێگری خۆی. دواتر ده‌بینین له‌ساڵی 1968 دا دیسان به‌عسیه‌كان خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش كوده‌تا ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین چاوچنۆكی بۆ ده‌سه‌ڵات و بێ متمانه‌یی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی وڵات وهاوخه‌باتیه‌كاندا له‌چ ئاستێك دابووه. ده‌بینین هیچیان متمانه‌یان به‌ویتریان نیه‌وئه‌وی تریان ته‌ماح و چاوچنۆكی هاوڕیه‌تی وهاوخه‌باتی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه ویه‌ك به‌دوای یه‌كدا یه‌كدی له‌ناوده‌به‌ن و كوده‌تا به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ن. سه‌ره‌نجام له‌ساڵی 1979 دا سه‌دام حسێن، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كری سه‌رۆك كۆمار لاده‌بات و خۆی ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، له‌راستیدا پێشتریش هه‌ر خۆی كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی وڵات و حزب بوو.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی سه‌دام حوسێن‌دا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، ده‌ست ده‌كات به‌پاكتاوی نه‌یارانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی متمانه‌ی پێیان نییه‌و گومانیان له‌سه‌ره، له‌ناو ده‌بات.
هه‌ر كه‌سێك بچوكترین گومانی له‌سه‌ر بووبێت له‌ناوبراوه، ته‌نانه‌ت سه‌دام متمانه‌ی به‌كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌شی نه‌بووه، له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین كه‌سی له‌ناوبردوه. ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك كه سه‌دام زۆرترین ساڵ حوكمی وڵات بكات، زوڵم و چه‌وساندنه‌وه و كوشت و بڕ زۆرترین به‌شی له‌حوكمڕانی وڵات گرتبوه‌وه.
له‌كاتی حوكمڕانی سه‌دامدا بێمتمانه‌یی گه‌یشتبوه راده‌یه‌ك كه هیچ كه‌س متمانه‌ی به‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆشی نه‌بووه تاقسه‌یان له‌لا بكات، هه‌ركه‌س بچوكترین گومانی له‌سه‌ربایه راپێچی كونجی زیندان ده‌كراو دووچاری مه‌رگ ده‌بویه‌وه، زۆركاتیش بێ دادگایی، به‌بێ لێپرسینه‌وه له‌سێداره‌دان ده‌بووه به‌شی زیندانیان. پۆلیسی نهێنی و ده‌زگای جاسوسی و سیخووڕی به‌شێكی گرنگی حوكمڕانی سه‌دام بوو، له‌و پێناوه‌شدا سه‌روه‌تێكی زۆری سامانی نیشتیمانی به‌هه‌ده‌رده‌درا. هه‌موو هۆكاره‌كانی ژیانیان خستبوه خزمه‌ت خۆیانه‌وه له‌پێناوی بێده‌نگكردنی خه‌ڵكی و نه‌یاره‌كانیان و به‌پیرۆز پیشاندانی خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان و فریادڕه‌سی كۆمه‌ڵگه. هه‌موو هێزه دیكتاتۆری و داپڵۆسێنه‌ره‌كانی دونیا هۆكارێكیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ خۆسه‌پاندن و حوكم كردن.
به‌درێژایه‌تی حوكمڕانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق له‌هه‌موو دانوستانه‌كانی شۆڕشی كورد و حكومه‌ته‌كانی عیراق، كورد و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش به‌گوڕوتینی ئاشتیه‌وه به‌ره‌و پایته‌ختی عیراق، به‌رووحی متمانه‌و به‌ویستی چاره‌سه‌روه به‌ره‌و مێزی گفتوگۆ هه‌نگاوی ناوه‌و به‌هه‌مان رووحیه‌ته‌وه درێژه‌ی به‌گفتوگۆكان داوه.
هه‌موو كاتیش حكومه‌ته‌كانی عیراق سوودیان له‌هه‌بوونی متمانه‌ی كورد وه‌رگرتوه، ئه‌و هه‌له‌یان قۆزتوه‌ته‌وه، به‌ناوی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه هه‌وڵی له‌باربردنی شۆڕشی كوردیی و پاكتاوی ره‌گه‌زیی كوردیان داوه. له‌ساڵی 1958 دا كه عه‌بدولكه‌ریم قاسم هاته سه‌رته‌ختی كۆماریی بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردی كرد، مسته‌فا بارزانی رێبه‌ری ئه‌و كاتی شۆڕشی كوردی به‌له‌به‌رچاو گرتنی متمانه‌و ویستی چاره‌سه‌رو ئاشتیه‌وه له‌تاراوگه‌وه گه‌ڕایه‌وه وڵات، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق نه‌ك به‌ڵینه‌كانی نه‌برده سه‌ر به‌ڵكو له‌شكركێشی سوپای كرده سه‌ر كوردستان و ناوچه كوردیه‌كان.
له‌ساڵی 1970 ودوای هاتنه سه‌ر حوكمی به‌عسیه‌كان بۆ جاری دووه‌م، رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ئیمزا كرا كه به به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار به‌ناوبانگه، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و كۆمه‌ڵێك مافی تر بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر كرا بوو، به‌ڵام نه‌ك ئه‌م به‌یاننامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرا به‌ڵكو بووه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆڕش. له‌ساڵی 1984 یش دیسان كورد په‌نای بۆ مێزی گفتوگۆ برده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان حكومه‌تی عیراق هیچ ویستێكی چاره‌سه‌ری نه‌بوو، تاسه‌ره‌نجام ئه‌نفال و كیمیاباران و خاپووركردنی كوردستانی به‌دواداهات. ئه‌مانه مشتێكن له‌بێ متمانه‌یی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق ونیه‌ت پاكی كورد‌و شۆڕشه‌كانی بۆ رێكه‌وتن وئاشتی و پێكه‌وه ژیان .
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق له‌ساڵی 2003 دا قۆناغی حوكمڕانی و ژیانی سیاسی له‌وڵاتدا دۆخێكی جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینی، له‌م قۆناغه به‌دواوه بێ متمانه‌یی ته‌نها له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانی وڵات و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نه‌مایه‌وه، به‌ڵكۆ شۆڕبووه‌وه بۆخواری خواره‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌م قۆناغه به‌دواوه بێ متمانه‌یی ره‌نگ و بۆی جیاوازی وه‌رگرت، له‌هه‌مووی گرنگتر بێ متمانه‌یی مه‌زهه‌بی و تایفی گه‌شه‌ی سه‌ند، به‌هه‌زاران كه‌س ته‌نها له‌به‌رجیاوازی مه‌زهه‌بی و ئایینی بوونه قوربانی. گروپ و تاقمه تایفیه‌كان سوودیان له‌م بارودۆخه وه‌رگرت و توانیان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و پشێوی و ئاڵۆزی زیاتر له‌وڵات درووست بكه‌ن.
له‌م پێناوه‌شدا هه‌زاران كه‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ‌وێران بوون. په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندیش به‌ده‌رنه‌بوون له‌م بێمتمانه‌ییه، به‌تایبه‌ت له‌بواری حوكمڕانی، ئابووری، كێشه‌ی ناوچه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، نه‌وت و گاز، پێشمه‌رگه‌و بودجه‌ی هه‌رێم، ته‌نانه‌ت كورد ناچار بوو ئه‌و بابه‌تانه بخاته چوارچێوه‌ی ماده ده‌ستوریه‌كانه‌وه ته‌نها له‌پێناوی زه‌مانه‌تی یاسایی، سیاسییه‌كانی كورد باش شاره‌زای حكومه‌ته‌كانی ناوه‌ند بوون و نه‌یان ده‌ویست ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه. دیسان حكومه‌تی عیراق متمانه‌ی له‌ده‌ستداو به‌درێژای چه‌ند كابینه ئه‌و ماده ده‌ستووریه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، هه‌ربۆیه دوا به‌دوای هاتنی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی به‌شێكی خاكی عیراق به‌تایبه‌ت ناوچه سوونه نشینه‌كان، كورد به‌هێزو خوێن ئه‌و ناوچانه‌ی خسته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌وه‌و ده‌یان فه‌رمانده‌و سه‌دان پێشمه‌رگه خوێنیان له‌پێناویدا رشت هه‌تا توانیان ئارامی و ئاسایش بۆ ئه‌و ناوچانه بگێڕنه‌وه كه به‌درێژایی ساڵانی دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق ئه‌و ناوچانه هێنده ئارام نه‌بوون.
دوای ئه‌و مێژووه ئاڵۆزه‌ی ئه‌م وڵاته، ئاخۆ دواتر كێشه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چن؟، ئاخۆ له‌وه‌ها وڵاتێكی بێمتمانه‌دا متمانه بۆ تاكه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟، ئاخۆ دووباره متمانه ده‌بێت هه‌وێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی ئه‌م وڵاته؟، یان نه‌بوونی متمانه وڵات به‌ره‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌بات؟
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25