riklam

دوو پارێزگار ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌

عیراق 03:10 PM - 2015-08-28
.

.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاری موسه‌ناو  دیوانیه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه‌. 

 

به‌پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ریه‌ نیوز ، هه‌ریه‌ك له‌ ئیبراهیم مه‌یالی پارێزگاری موسه‌نا و عه‌مار مه‌دنی پارێزگاری دیوانیه‌ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه‌. 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئیبرهیم مه‌یالی نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسه‌ناكردوه‌، هاوكات عه‌مار مه‌دنی له‌پێناو ئه‌نجامدانی چاكسازی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه‌. 

به‌پێی زانیاری زۆریك له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان مه‌به‌ست له‌و كاره‌ی ئه‌و دوو پارێزگایه‌ پشتیوانیكردنی هه‌نگاوه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌ له‌ به‌رنامه‌ چاكسازیه‌كه‌یدا. 

 

PUKmedia  له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌ 

 

548122882015_46799.jpg

299122882015_gju.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket