riklam

مام جه‌لال.. رێبازو چاره‌سه‌ر

ی.ن.ک‌‌ 07:30 PM - 2015-08-27
هیوا سه‌رهه‌نگ

هیوا سه‌رهه‌نگ

بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناو یه‌كێتی به‌ته‌نیا بیروبۆچوونه‌كانی (مام)ی مه‌زن، بیردۆزو ئایدۆلۆژییه‌كانی تاكه‌ رێگه‌ی چاره‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌كانه‌، رێبازی (مام) رێبازی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنخوازییه‌، رێبازی داهێنان و چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئاشتییه‌. ده‌با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ شێوازه‌كانی (مام) له‌چۆنیه‌تی خۆرێكخستنه‌وه‌و خۆتاودان به‌گوڕوتین و توانایه‌كی نوێوه‌، ئه‌وه‌ی له‌ (مام)ـه‌وه‌ فێربووین ئه‌مڕۆ بیكه‌ینه‌ داینه‌مۆی ده‌رئه‌نجامه‌ سوودبه‌خشه‌كان به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان. دڵسۆزیمان بۆ (مام) و رێبازه‌كه‌ی، چه‌ترێكه‌ ده‌كرێت له‌سایه‌یدا هه‌مووان كۆببینه‌وه‌و یه‌كێتی ریزه‌كانی ناو یه‌كێتی تۆكمه‌تر بكه‌ین و بپارێزین و ئه‌و داناییه‌ی (مام) له‌پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتیدا، هێزی یه‌كێتی و توانای یه‌كێتی و پێگه‌ی یه‌كێتی به‌رجه‌سته‌ كردبوو له‌ڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، هه‌ربۆیه‌ هێزی هه‌مووان هێزی یه‌كێتییه‌و هێزی یه‌كێتیش هێزی هه‌مووانه‌.. (مام) خۆی چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: (مانه‌وه‌مان، سه‌روه‌ریمان، پێشكه‌وتنمان، به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان). هه‌ربۆیه‌ هه‌موو دڵسۆزییه‌ك بۆ داهێنان و پێشكه‌وتن و به‌رقه‌راربوونی دیموكراسی و پاراستنی ئازادییه‌كان و سه‌قامگیربوونی هێمنی و ئاشتی و چه‌سپاندنی ده‌ستورێكی مۆدێرن و سیستمێكی نوێی هاوچه‌رخ له‌كوردستاندا پابه‌نده‌ به‌پاراستنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتییه‌وه‌. ئه‌مه‌ش تاكه‌ دیاری و وه‌فاو دڵسۆزی یه‌كێتییه‌كان پێشكه‌ش به‌ (مام) و ماندووبون و مێژوویه‌كی پڕخه‌بات و سه‌روه‌ری رابه‌ری گه‌وره‌مان (مام جه‌لال) بكرێت و له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆدا (مام) دڵخۆش و ئاسووده‌و سه‌رفراز بكات و به‌ته‌ندروستییه‌كی باش و دڵێكی پڕهیوا به‌ئه‌ندامه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو پرۆسه‌ی سیاسه‌ت و خه‌بات.

هیوا سه‌رهه‌نگ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket