سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاو ئه‌نگیلا مێركل سه‌ردانی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن
تاراوگە 06:55 PM - 2015-08-27.
سه‌ردانی (یواخیم گاوك) سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كێك له‌كه‌مپه‌كانی حه‌وانه‌ی په‌نابه‌ران له‌به‌رلین كه 500 په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژی و هاوكات سه‌ردانی ئه‌نگیلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ كه‌مپی شارۆچكه‌ی (هایدناو) كه پێش چه‌ند رۆژێك كه‌وته‌به‌ر په‌لاماری نازیه‌كان، ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ پشتگیری و پاراستنی په‌نابه‌ران و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژی و بوونه مانشێتی رۆژنامه‌و سایت و هه‌واڵی گه‌رمی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا.
له‌كاتی گه‌یشتنی ئه‌نگیلا مێركل بۆ كه‌مپی هایدناو، ژماره‌یه‌ك له‌توندڕه‌وه‌كان وه‌ك شپیگل نوسیویه‌تی به‌دروشم و هاواری ناڕه‌زایی و به ئۆتۆمبێل و هۆرین لێدان و به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی خیانه‌تكار! پێشوازیان له‌ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا كرد‌و رۆژنامه‌مانووسانیشیان به‌درۆزن ناوبرد.
هاتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران له‌ناوچه قه‌یراناوییه‌كانی وه‌ك سوریا، ئه‌ڵمانیای به‌سه‌ر رای جیاوازدا دابه‌شكردووه.
زیگمار گابریل جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێش دوو رۆژ كرده‌وه‌ی نۆیه نازیه‌كانی به‌گێره‌شێوێن ناوبرد. جگه له‌حزبی راستڕه‌وی ئه‌ڵمانیا تێكڕای حزبه‌كانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاو رۆژنامه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌یان كرد.
سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆلای په‌نابه‌ران، سوپاسی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هه‌موو ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كرد كه هاوكاری پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌راندا ده‌كه‌ن. ئه‌ڵمانیای به‌وڵاتی به‌خشنده‌یی و پێكه‌وه ژیان و رێزگرتن له‌یاساكان ناوبرد‌و ئه‌وانه‌ی به‌كه‌سانی ئازا ناوبرد كه ئه‌ڵمانیایه‌كی پرشنگدار وێنا ده‌كه‌ن و پێشی وابوو ئه‌م هه‌ڵوێستانه واده‌كات ئه‌ڵمانیا متمانه بكاته سه‌ر خه‌مخۆران و دڵسۆزانی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و پشتگیریكردن له‌یاسا.
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كرده‌وه‌ی توندوتیژیش ئه‌نجامده‌ده‌ن، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: ناتوانرێت له‌ئاستی ئه‌وانه‌دا بێده‌نگ بین كه ده‌یانه‌وێت وێنه‌یه‌كی شێواوی رقلێبوون پیشانبده‌ن و ئه‌ڵمانیا ناشیرین بكه‌ن.
هه‌مانكات راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌حم به‌و كه‌سانه ناكه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی توندوتیژی و رق و توڕه‌یی ده‌كه‌ن و ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌نامۆ ناوبرد‌و هێرش بۆسه‌ر په‌نابه‌ران به‌كرده‌وه‌ی بێشه‌رمانه ناوزه‌ند كرد.
جێی باسه، له‌شه‌ش مانگی رابردوودا به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا 200 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر شوێنه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و بووه‌ته هۆی سوتاندن و زیانگه‌یاندنی ماددی و گیانی.
كێشه‌ی په‌نابه‌رانیش به‌جۆرێك فشاری خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا، كه بووه‌ته هۆی چه‌ندین قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری و ماددی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و دامه‌زراندنیان له‌كه‌مپه‌كاندا.
په‌نابه‌ران ئه‌وه‌نده زۆربوون كه ئه‌ڵمانیا له‌ڕووی كارمه‌ندو شوێنی په‌نابه‌رانه‌وه فریای ئه‌و هه‌موو دۆسیه‌یه ناكه‌وێت تا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك به‌هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوكاری حكومه‌ت ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا كه وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی به‌یاساو رێنماییه‌كانه‌وه هه‌یه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا زۆریك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه روویان له‌ئه‌ڵمانیا كردووه په‌نجه مۆریان هه‌یه له‌وڵاتێكی دراوسێ و په‌ڕیونه‌ته‌وه. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌بێت ئه‌وانه ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێنه‌وه كه لێوه‌ی په‌ڕیونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌پێی یاسای ئه‌ڵمانیش ئه‌و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ش ده‌بێت له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام كێشه‌ی ئێستای ئه‌ڵمانیا به‌هۆی زۆری په‌نابه‌رانه‌وه فریای ته‌واوكردنی دۆسیه‌كانیان ناكه‌ون و سێ مانگه‌كه تێپه‌ڕده‌كات ئه‌وسا به‌پێی یاسا ناتوانن ره‌وانه‌یان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی تر بۆ ئه‌ڵمانیا دروستكردووه. هه‌ربۆیه رۆژی 25-8 ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سوریا كه له‌هه‌نگاریاوه هاتبوون و په‌نجه مۆریان هه‌بوو به‌هۆی تێپه‌ڕینی ئه‌و سێ مانگه‌وه كه نه‌توانرا ره‌وانه بكرێنه‌وه له‌ئه‌ڵمانیا بیانهێڵێته‌وه‌و به‌شێوه‌ی كاتی سنورداشیان نه‌كاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریان پێبدات، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو رێككه‌وتنی دابلن.
هه‌مانكات ئه‌ڵمانیا هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه تا ئه‌و قورساییه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی نه‌هێڵێت و به‌رده‌وام جه‌خت له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه كه به‌یه‌كسانی پێشوازی له‌په‌نابه‌ران بكرێت و ئه‌و قورساییه له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا نه‌هیڵرێت، له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا سنوری نێوان هه‌نگاریاو سربیا داخرا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگه‌گرتن له‌لێشاوی په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی 2100 سه‌رباز له‌سه‌ر ئه‌و سنورانه وته‌بێژی پۆلیسی هه‌نگاریا رایگه‌یاند كه رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردو 2093 كه‌س و سێشه‌ممه‌ی رابردووش 2533 كه‌س له‌په‌نابه‌ران ده‌ستگیركراون.
راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه ئه‌م رێوشوێنه وایكردووه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م هاتنی په‌نابه‌ران كه‌مبێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوایئه‌وه‌ی كه ته‌لبه‌نگی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ سربیادا كراوه. هه‌مانكات رێوشوێنی توند له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانیاوه بۆ ده‌ستگیركردنی قاچاخچیان گیراوه‌ته‌به‌رو پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا پێیوایه ئه‌وانه بازرگانی به‌ئینسانه‌وه ده‌كه‌ن و جیاوازیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا پێشتر رایگه‌یاند كه له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا 1400 قاچاخچی ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2014 دوو ئه‌وه‌نده زیادیكردووه‌و ژماره‌ی ئه‌و قاچاخچیانه‌ش كه له‌ساڵی رابردووه‌وه فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه گه‌یشتووه‌ته 2149 كه‌س.
(دیتر رۆمان) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكردووه كه له‌ئێستادا 500 كه‌س له‌هه‌رێمی بایه‌رن به‌تۆمه‌تی قاچاخچێتی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25