سامانه سروشتییه‌كان: له‌مه‌ودوا وه‌ڵاممان ده‌بێت
کوردستان 02:10 PM - 2015-08-27روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنێكی (عه‌لی حمه ساڵح ) له كه‌ناڵی KNN
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دوو روونكردنه‌وه له‌باره‌ی وته‌كانی هه‌ریه‌ك له عه‌لی حه‌مه ساڵح و د. بایه‌زید حه‌سه‌ن له كه‌ناڵی KNN بڵاو ده‌كاته‌وه.
روونكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م....
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنێكی (عه‌لی حمه ساڵح ) له كه‌ناڵی KNN
له رۆژی 25/8/2015 له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له كه‌ناڵی (KNN) په‌له‌مانتار به‌رێز ( عه‌لی حمه ساڵح ) ، باسی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان كرد، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر دوور له راستی وپڕ له چه‌واشه‌كاری و بینه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆی ده‌یویست و حه‌زی ده‌كرد كه‌وابێت لێكدانه‌وه و ژماره‌ی هه‌ڵده‌دا یان وا دیاره‌حاسیبه‌كه‌ی تێكچووه ، له باسی زیانه‌كانی بۆری نه‌وت له توركیا كه له رۆژی 18 / 8/ 2015 روونكردنه‌وه‌مان له سه‌ر ئه‌وه دابوو گووتووبومان كه (251 ) دۆلار زیانمان پێ گه‌یشتووه له ئه‌نجامی كونكردنی به مه‌به‌ستی دزینی نه‌وتی خاو له‌ناو سنوری توركیادا ئه‌م زیانه بریتیه له وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له‌و ماوه‌یه‌دا كه ده‌بوایه هه‌نارده كرابایه بۆ عه‌مباره‌كانی نه‌وت له به‌نده‌ری ( جیهان ) ، به‌ڵام به‌ڕێزیان به مه‌به‌ستی خه‌ڵه‌تاندنه‌وه ده‌یگوت كه ئه‌وه( 251) دۆلاره له چاكردنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كه خه‌رجكراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش ڕاست نیه، چونكه به پێی گرێبه‌سته‌كه‌مان له گه‌ڵ توركیا
چاكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆریانه و هه‌ر زه‌ره‌ر وزیانێكیان پێ بگات لایه‌نی حكومه‌تی توركیا به پرسیاره له‌چاكردنه‌وه‌ی .
روونكردنه‌وه‌ی دووه‌م..
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه‌له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی (KNN) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. بایه‌زید حه‌سه‌ن .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی قسه‌كانی به‌ڕێز د. بایه‌زید حه‌سه‌ن زۆر دوورن له راستیه‌وه و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانكات، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌پێویستی نازانین وه‌ڵامی یه‌ك به یه‌كی قسه‌كانی ئه‌و به‌ڕێزه بده‌ینه‌وه، چونكه د. بایه‌زید حه‌سه‌ن له ماوه‌ی كاره‌كه‌یدا وه‌ك په‌رله‌مانتار له به‌غدا هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زیری نه‌وتی پێشووی عێراقدا. شه‌هرستانی دژی كه‌رتی نه‌وت و غازی كوردستان قسه‌ی ده‌كرد و ئه‌مه‌ش بووه یه‌كێك له‌و بیانووانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق د. مالیكی بۆ بڕینی بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بووه مایه‌ی زیانگه‌یاند به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.
بۆیه هه‌موو قسه و زانیاریه‌كانی دروستكراون و هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی پێشووی خۆی پێشه‌كشیان ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه وه‌زاره‌تمان به پێویستی نازانێت خۆی بخاته ئاستی كه‌سێك كه دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و له قازانجی به‌غدا سازشی كردبێت.
ئێمه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان سه‌رقاڵی كاری خۆمانین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌نارده و فرۆشتن و زامنكردنی داهات بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا كه قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان شه‌ڕی دژی داعش ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره له‌سه‌ر حسابی هه‌رێم له كوردستان نیشته‌جێن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و دوژمنانه‌ی كه رۆژ به رۆژ له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم روو له زیاد بوونن. هه‌ر بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانمان، له دوو سێ رۆژی پێشوودا، به‌هۆی هێرشی زیاتره‌وه بۆ سه‌ر هێڵی بۆری هه‌رێمی كوردستان له ناو توركیادا، نزیكه‌ی 48 سه‌عات هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جیهان وه‌ستا، ئه‌مه‌ش واتای وه‌ستانی قووتی خه‌ڵك چونكه ئێستا نه‌وت تاكه داهاتی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م هه‌موو كۆسپه، ئێمه توانیمان به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی، داهات بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌ش دابین بكه‌ین و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی بكات. كۆڵیش ناده‌ین له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت هه‌تاكو بگه‌ینه‌وه به دابه‌شكردنی مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتووش.
له‌بری ئه‌و هه‌موو ده‌نگه ده‌نگه‌ی كه له‌م كه‌سانه‌وه دێت كه بووه‌ته مایه‌ی ناسه‌قامگیری دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ش چاودێری ده‌كرێت، داوایان لێده‌كه‌ین، له‌پێناو خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌بنه مایه‌ی په‌شیمانكردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران و كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێم، چونكه ئه‌وه قووتی میلله‌ته و په‌یوه‌ندی نیه به دۆخی سیاسیه‌وه. ئێمه ئاماده‌ین پێشوازی له ره‌خنه‌گران بكه‌ین و به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی له‌گه‌ڵیان دابنیشین به‌مه‌رجێك موزایه‌ده‌ی ئیعلامی نه‌كه‌ن و به‌رپرسیارانه له‌پێناو خه‌ڵكدا مامه‌ڵه بكه‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25