riklam

خۆت له‌ لاوازبونی به‌رگری جه‌سته‌ بپارێزه‌

هەمەرەنگ 09:35 AM - 2015-08-27
ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی زیاد ده‌كات

ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی زیاد ده‌كات

كاتێك به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ لاواز ده‌بێت، ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ له‌م هه‌ڵانه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌.

1- دانیشتن بۆماوه‌یه‌كی زۆر به‌تایبه‌تی له‌كاتی كاركردندا، چونكه‌ دانیشتن بۆماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی سوتانی چه‌وری زیادده‌ی جه‌سته‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.

2- به‌رده‌وام خواردنی ژه‌مه‌ خێراكان و بسكیت وشیرینی و خۆراكه‌ به‌ستوه‌كان.

3- له‌كاتی خه‌وتندا جه‌سته‌ بڕی پێویست پێكهاته‌ی میلاتۆنین دروست ده‌كات و به‌مه‌ش خرۆكه‌ سپیه‌كانی خوێن له‌جه‌سته‌دا چالاك ده‌بن، نه‌خه‌وتن به‌بڕی پێویست ده‌بێته‌ هۆی لاوازبونی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ.

4- نائارامی ده‌رونی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته‌ هۆی تێكچونی ده‌ردانی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ، به‌مه‌ش به‌رگری جه‌سته‌ لاواز ده‌بێت .


PUKmedia له‌ ئاژانسه‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket