riklam

ژماره‌یه‌ك زیندانی هه‌ڵهاتوو ده‌ستگیرده‌كرێنه‌وه‌

عیراق 09:07 AM - 2015-08-27
له‌ زیندانیه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵهاتبوون

له‌ زیندانیه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵهاتبوون

ژماره‌یه‌ك هه‌ڵهاتووی زیندانییه‌كی به‌غدا ده‌ستگیرده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-8-2015 له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ هه‌ڵهاتبوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكاراوی ئه‌منی رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پێنج له‌و حه‌وت زیندانییانه‌یان ده‌ستگیركردنه‌وه‌ كه‌ له‌ زیندانیه‌كی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵهاتبوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ نوسینگه‌ی روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تاوان له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ندی شاری به‌غدا زیندانیبوون و له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی زیندانیه‌كه‌دا هه‌ڵهاتوون.

ئاشكراشیكرد هه‌ڵهاتووه‌كان به‌ تاوانی كوشتن و رفاندن زیندانیكرابوون و رۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌ڵهاتبوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket