riklam

لیژنه‌ی یاسایی چه‌ند رۆژێك ده‌دات به‌ پێنج لایه‌نه‌كه‌

کوردستان 10:31 AM - 2015-08-05
لیژنه‌كه‌ له‌چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كاندایه‌

لیژنه‌كه‌ له‌چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كاندایه‌

لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌مواكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات و چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ ده‌داته‌وه‌ به‌ لایه‌نه‌كان.

 گۆران ئازاد بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پڕۆژه‌ی هه‌مواكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، به‌ڵام لیژنه‌كه‌مان له‌چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كاندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك.

 وتیشی: به‌ گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ ئه‌نجامێك پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دێته‌وه‌ په‌رله‌مان و ئه‌وسا لایه‌نه‌كان ئازادن چۆن بڕیار ده‌ده‌ن.

  گۆران ئازاد راشیگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ پێشكه‌ش نه‌كردنی پرۆژه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌له‌مان خۆی له‌ئه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك ئه‌گه‌ر نا، پرسه‌كه‌ دووباره‌ دێته‌وه‌ په‌رله‌مان و ئه‌وسا لایه‌نه‌كان ئازادن هه‌ر هه‌ڵوێستێكیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket