riklam

موسڵ.. داعش له‌ تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی به‌رده‌وامه‌

عیراق 03:14 PM - 2015-08-04
 پێشتر 4 كچه‌ ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگار كردوه‌

پێشتر 4 كچه‌ ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگار كردوه‌

تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامن له‌ قه‌تڵ و عامكردنی هاووڵاتیانی شاری موسڵ.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ موسڵ ئه‌مڕۆ 4-8-2015، به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ئێستا هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی ویسام ئیبراهیم گه‌رگه‌ری كه‌ خه‌ڵكی گوندێكی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زومماری رۆژئاوای شاری موسڵه‌، ناوبراو پێشتر هه‌ستاوه‌ به‌ رزگاركردنی 4 كچه‌ ئێزدی رفێنراو له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌و گه‌یاندونییه‌ته‌وه‌ ده‌ست بنه‌ماڵه‌كه‌یان، دواتر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و ئه‌مڕۆش داعش له‌سه‌نته‌ری شاری و موسڵ و به‌پێش چاوی خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ی گولـله‌بارانكرد.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ویسام ئیبراهیم گه‌رگه‌ری دانیشتووی شاری موسڵه‌و به‌ نه‌ته‌وه‌ كورده‌و له‌ عه‌شیره‌تی گه‌رگه‌رییه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: دوێنێ بنكه‌ی پۆلیسی سۆمه‌ر له‌ شاری موسڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ 2 هه‌زار كه‌سی له‌ كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی موسڵ و فه‌رمانگه‌كانی ئه‌وشاره‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌وه‌ كوژراون .

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket