ناتوانرێت هاوسه‌نگی له‌نێوان خه‌رجی جه‌نگ و خه‌رجییه‌كانی دیكه‌دا رابگیرێت
ئابوری 02:02 PM - 2015-08-04نه بودجه‌ی گشتی هه‌یه، نه پلانی ئابووری
قسه‌كردن‌و شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه ئابوورییه‌كان له‌كاتی جه‌نگدا، بۆ كوردستان كارێكی تاڕاده‌یه‌ك تازه‌یه، چونكه یه‌كه‌م جاره له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كوردستان رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی نه‌گریسی له‌و شێوه‌یه بێت. ئێستا جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك‌و شه‌ش مانگه به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هاوكات باری سه‌ر شانی قورس‌تر بووه، كاتێك له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا توشی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو بووه.
ئه‌م دۆسێیه كه تایبه‌ته به‌ئابووریی جه‌نگ، كراوه ده‌بێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆچوونی پسپۆڕانی ئابووری‌و كارگێڕی‌و مامۆستایانی زانكۆ، بۆئه‌وه‌ی به‌زانستییانه شێواز‌و مۆدیله‌كاتی به‌ڕێوبردنی وڵات له‌كاتی جه‌نگدا روون بكه‌نه‌وه‌و پلان بۆ حكومه‌ت پێشنیاز بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كان له‌و كاتانه‌دا.
دابین كردنی پێداویستییه جه‌نگییه‌كان
سه‌باره‌ت به‌چه‌مكی ئابووری جه‌نگ‌و ئه‌و پێناسانه‌ی كه زانستی ئابووری‌و بۆی دیاری كردووه، د.كامه‌ران ئه‌حمه‌د حه‌مه پسپۆڕی ئابووری‌و مامۆستا له‌كۆلێجی كارگێری‌و ئابووریی زانكۆی سلێمانی پێیوایه، ئابووری جه‌نگ بریتییه له‌په‌یدابوونی بارودۆخێكی تایبه‌ت كه تیایدا سه‌رجه‌م چالاكییه ئابوورییه‌كان ده‌چنه خزمه‌ت پڕۆسه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له‌و كاته‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌جۆرێك پێشه‌نگ بوون له‌ئه‌نجامدانی چالاكی ئابووری (به‌رهه‌م هێنان، به‌كارهێنان، به‌شینه‌وه، ئاڵوگۆڕ). به‌شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن یان ده‌رچوون له‌و جه‌نگه، به‌كه‌مترین زیان له‌و جه‌نگه به‌كۆتایی بگات.
زانستی ئابووری جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌كاتی جه‌نگدا حكومه‌ته‌كان ناچارن پلان‌و به‌رنامه‌یه‌كی ئابووری جیاواز له‌پێش روودانی جه‌نگ بگرێته‌به‌ر، به‌جۆرێك خه‌رجییه‌كان رێكبخاته‌وه‌و كاریگه‌رییه دارایی‌و ئابوورییه‌كان جه‌نگه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه ده‌ڵێ: «له‌كاتی روودانی هه‌ر جه‌نگێكدا حكومه‌ت ده‌بێت به‌پله‌ی یه‌كه‌م پلانی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ دابین كردنی پێداویستییه جه‌نگییه‌كان، پاشان دابین كردنی پێداویستییه بنچینه‌ییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان، به‌جۆرێك كه بتوانێ به‌ره‌ی ناوخۆی وڵات‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵا بكات‌و ته‌واوی یان زۆرینه‌ی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تیه‌كان دابین بكات بۆ هه‌ردوو بواره‌كه».
ریزبه‌ندی خه‌رجییه‌كان
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، گومانی تێدا نییه له‌كاتی جه‌نگدا خه‌رجییه گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی جه‌نگ، ده‌بێت ده‌ستهاته گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت زیاد بكرێت، یان حكومه‌ت ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك جۆری خه‌رجی بێت، كه له‌كاتی جه‌نگدا ده‌بنه كاری لاوه‌كی. كه‌واته پلانه‌كه دوو لایه‌نه ده‌بێت، لایه‌نی یه‌كه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه جه‌نگیه‌كان‌و ژیارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه. لایه‌نی دووه‌میش بۆ دابین كردنی ده‌ستهاتی ته‌واو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خه‌رجی ئه‌و پێداویستییانه.
سه‌باره‌ت به‌ڕیزبه‌ندی‌و پێدانی ئه‌وله‌وییه‌ت به‌خه‌رجییه‌كان له‌و كاتانه‌ی كه وڵات له‌جه‌نگدایه، د.كامه‌ران ئه‌حمه‌د روونیده‌كاته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرا ده‌بێت پلانی ئابووریی حكومه‌ت دابین كردنی خه‌رجی جه‌نگی‌و نا جه‌نگی بێت، به‌ڵام خه‌رجییه جه‌نگیه‌كان‌و به‌تایبه‌تی له‌جه‌نگی چاره‌نوسسازدا، له‌پێشه‌وه‌ی خه‌رجییه گشتییه‌كانی تره‌وه دێن، به‌ڵام پاراستنی به‌ره‌ی ناوخۆی وڵاتیش گرنگیه‌كه‌ی هیچی كه‌متر نییه له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ، له‌ڕووی دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ: «ئه‌جێندای تێركردن‌و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان له‌كاتی جه‌نگدا، ده‌بێت پشت به‌بنه‌مای (گرنگترین، گرنگتر، گرنگ) ببه‌ستێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتی جه‌نگدا ئه‌م پرنسیپه بۆ حكومه‌ت زۆر گرنگه جێبه‌جێی بكات‌و له‌سه‌ری بڕۆات».
ئه‌زموونی ئابووریی جه‌نگ
ده‌وترێت له‌كاتی جه‌نگدا حكومه‌ته‌كان هاوسه‌نگی له‌نێوان خه‌رجییه‌كانی جه‌نگ‌و بودجه‌ی به‌كاربردن‌و وه‌به‌رهێنان لاسه‌نگ ده‌كه‌ن‌و هه‌میشه سێكته‌ره ئابوورییه‌كان ده‌بنه قوربانی تێچووه‌كانی شه‌ڕ. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و مامۆستای زانكۆیه ئاشكرای ده‌كات، له‌مێژووی ئابووریدا نه‌بینراوه وڵاتێك توانیبێتی هاوسه‌نگی له‌نێوان خه‌رجی جه‌نگ‌و خه‌رجی به‌كارهینان‌و وه‌به‌رهێناندا راگرتبێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یری مێژووی ئابووریی بكه‌ین له‌كاتی هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م‌و دووه‌می جیهانیدا، به‌ته‌واوی ئه‌و هاوسه‌نگییه تێكچووه‌و زۆرینه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تیش ئاراسته كراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سه‌و پێداویستی جه‌نگ نه‌ك بۆ به‌رهه‌م هێنانی شمه‌ك‌و كاڵای مه‌ده‌نی‌و ژیاری، بۆیه ئه‌و هاوسه‌نگییه زۆر قورسه، له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا‌و له‌شه‌ڕی نێوان عیراق‌و ئێران‌دا له (90%)ی بودجه‌ی گشتیی عیراق بۆ پێداویستی جه‌نگ بوو، ته‌نیا (10%)ی بۆ لایه‌نی مه‌ده‌نی بوو، به‌ڵام ئه‌و ناهاوسه‌نگییه گه‌وره‌یه له‌پاشاندا هۆكاری هه‌ره‌سی ئابووریی عیراق بوو، بۆیه زۆر گرنگه له‌ئاستێكدا ئه‌و هاوسه‌نگییه رابگیرێ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری مه‌ده‌نیدا دوور نه‌خرێته‌وه.
نه بودجه‌ی گشتی هه‌یه، نه پلانی ئابووری
جگه له‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك‌و حه‌وت مانگه كوردستان توشی قه‌یرانی دارایی بووه‌و زۆربه‌ی سێكته‌ره ئابوورییه‌كانی تووشی مت بوون هاتوون، هاوكات رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی نه‌گریس بۆته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین تاقمی تیرۆریستی(داعش). زۆركات قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه ئیداره‌ی خه‌رجییه‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ك‌و به‌ڕێوبردنی قه‌یرانی دارایی له‌لایه‌كی دیكه‌وه بكات.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه بۆچوونی زانستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌رده‌بڕێت‌و ده‌ڵێ: «له‌حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه خه‌ڵكی كوردستان‌و حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی له‌لایه‌ن ره‌وتێكی توندڕه‌وی ئیسلامییه‌وه(داعش) به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، ئێستا ئه‌و شه‌ڕه ماوه‌ی ساڵێك‌و دوو مانگی تێپه‌ڕاند به‌خوێنی ئاڵی زیاتر له‌هه‌زار شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌و برینداربوونی زیاتر له‌حه‌وت هه‌زار پێشمه‌رگه‌و خه‌رج كردنی سه‌دان ملیۆن دولار له‌پێناوی پاراستنی خاكی كوردستان‌و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی. دیاره ئه‌م شه‌ڕه بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان شه‌ڕێكی چاره‌نوسسازه كه ناكرێت پشتی تێ بكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر له‌ساڵێك‌و حه‌وت مانگه قه‌یرانێكی دارایی توشی ئابووریی هه‌رێم بۆته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی نه‌گونجاوی نه‌وته‌وه».
وتیشی: «ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی پلانی تۆكمه‌و به‌هێزی ئابووری خۆی هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه دارایی‌و ئابوورییه‌و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی جه‌نگ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووریی هه‌رێم رۆژانه پاره‌ی پێویست دابین ده‌كات بۆ به‌ڕێوبردنی جه‌نگه‌كه، چونكه ئێستا له‌كوردستان نه بودجه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، نه پلانێكی ئابووریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، كه به‌پێی بنه‌ماكانی زانستی ئابووری نابێت ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه به‌و جۆره به‌رده‌وام بێت. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی ئابووری دا».
دوو پێشنیاز بۆ حكومه‌ت
ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌و چاكسازییه به‌په‌لانه‌ی كه پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بیگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م خه‌رجی جه‌نگ په‌یدا بكات‌و هه‌میش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و پاره‌ی پڕۆژه‌كان، د.كامه‌ران ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌پێویستی جێبه‌جێكردنی دوو خاڵ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات‌و روونیده‌كاته‌وه، ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م كارانه بكرێت، یه‌كه‌میان: زیادكرنی بڕی به‌رهه‌می نه‌وت‌و هه‌نارده‌كردنی‌و به‌خێرایی گێرشاندنه‌وه‌ی ده‌ستهاتی نه‌وت. دووه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان‌و وه‌رگرتنی به‌شه بودجه‌ی دیاریكراوی هه‌رێم‌و دابین كردنی خه‌رجی جه‌نگی شه‌ڕی داعش له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ: «دیاره هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو رێگاچاره‌یه خاوه‌نی خاڵی نه‌رێنی‌و ئه‌رێنی خۆیانن‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ركامێكیان به‌رجه‌سته بكرێت‌و حكومه‌ت بیگرێته‌به‌ر، چونكه دۆخه‌كه به‌رگه‌ی دواخستن‌و خۆدزینه‌وه ناگرێت».
PUKmedia راپۆرتی: ئه‌ركان جه‌بار - سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25