riklam

تائێستا 250 پێشمه‌رگه‌ی بریندار ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كراون

کوردستان 03:49 PM - 2015-08-01
.

.

تائێستا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن 250 پێشمه‌رگه‌ی بریندار له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون و لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان به‌پێی ریزبه‌ندی و حاڵه‌تی برینه‌كانیانه‌.

دلێر مسته‌فا جێگری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: تائێستا به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن 250 پێشمه‌رگه‌ی بریندار له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون، روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و بریندارانه‌ی برینه‌كانیان سه‌خته‌و حاڵه‌تی به‌ په‌له‌یان هه‌یه‌، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێن و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌شێوه‌ی ریزبه‌ندی حاڵه‌تی برینه‌كانیان ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

به‌وته‌ی جێگری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان، كار له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ برینداره‌كان بۆ  ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ین.

ئاشكراشیكرد: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش سه‌رجه‌م برینداره‌كان بنێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، بۆیه‌ په‌نابراوه‌ته‌ به‌ر ریزبه‌ندكردنیان به‌پێی حاڵه‌تی برینه‌كانیان.

په‌رله‌مانتار دلێر مسته‌فاراشیگه‌یاند: به‌شێك له‌دواكه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان، په‌یوه‌سته‌ به‌خودی برینداره‌كان، به‌وه‌ی رێكاره‌ یاساییه‌كانیان نه‌گرتۆته‌به‌ر، وه‌ك راپۆرتی پزیشكی و ..هتد.

PUKmedia هه‌واڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket