riklam

پێكهاته‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كه‌ركوك ده‌كه‌ن

کوردستان 02:07 PM - 2015-08-01
ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ یه‌كێكه‌ له‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری مادده‌ی 140

ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ یه‌كێكه‌ له‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری مادده‌ی 140

پێكهاته‌كان ئیداره‌ی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ داواكارن ناحییه‌كه‌یان له‌رووی ئیداریه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك، چونكه‌ وه‌ك خۆیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ كلیلی چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانی ساڵانیان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ پارێزگای دیاله‌ و به‌دیهێنانی خه‌ونی له‌مێژینه‌یان ده‌بێت،له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ چه‌وته‌كانی رژێمی له‌ناوچوده‌بێت كه‌ به‌درێژایی مێژوو دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجامیداوه‌ .

لای خۆشیه‌وه‌ ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك ته‌واوی فراكسیۆینه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كه‌ و پێكهاته‌كانیش داواده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رپارێزگای كه‌ركوك، چونكه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌ ته‌واوی كێشه‌ سیاسیی و ئابووریه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌بێت.

وتیشی: ئێمه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌وڵی ته‌واومانداوه‌و چه‌ندین داواكاریمان له‌و باره‌یه‌وه‌ كردوه‌، چونكه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌ له‌پێشووتردا سه‌ر به‌و پارێزگایه‌ بووه‌، به‌ڵام رژێمی له‌ناوچوو له‌به‌ر مه‌رامی گڵاو سیاسه‌تی جه‌وتی خۆی له‌ كه‌ركوك دایبڕاندین و خستینیه‌ سه‌رپارێزگای دیاله‌، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵیشه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یك دیاله‌ په‌راوێزی خستوین .

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د سعود ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كه‌ بۆ PUKmedia وتی: ئێمه‌ش وه‌كو توركمانه‌كان و برایانی عه‌ره‌به‌یش هاوڕاین له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك، چونكه‌ پێمان وایه‌ ته‌واوی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ داواده‌كه‌ین له‌ هه‌ردووحكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێم به‌ده‌م داواكاریه‌كانمانه‌وه‌ بێن و كێشه‌كانی ئێمه‌ و ئیداره‌ی دیاله‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن .

ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ یه‌كێكه‌ له‌و ناوچه‌ كوردستانیانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری مادده‌ی 140 و له‌ساڵی  1976 به‌بڕیارێكی رژێمی به‌عس خرایه‌ سه‌ر پارێزگای دیاله‌.

 
PUKmedia دلینا مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket