riklam

ئه‌ڵمانیا.. سه‌له‌فییه‌ توندڕه‌وه‌كان زیادیان كردووه‌

جیهان 04:43 PM - 2015-07-30
10 كه‌سیان ژنن كه‌ ئاره‌زووی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش هه‌بووه‌

10 كه‌سیان ژنن كه‌ ئاره‌زووی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش هه‌بووه‌

سایتی دۆیتشه‌ڤیللـه‌ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌واڵگری ئه‌ڵمانی زه‌نگی مه‌ترسیداری سه‌باره‌ت به‌زیادبوونی ژماره‌ی سه‌له‌فییه‌ توندڕه‌وه‌كانی هه‌رێمی هامبۆرگی باكوری ئه‌ڵمانیا لێدا كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ڕێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌كانی سوریاوه‌ كردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له‌ (70) كه‌سه‌وه‌ بۆ (270) كه‌س رێژه‌یان به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ده‌سته‌ی هه‌وڵگری پاراستنی ده‌ستور له‌هه‌رێمی هامبۆرگ ئاشكرایكرد، كه‌ ژماره‌ی سه‌له‌فیه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌هامبۆرگ به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌ 70 كه‌سه‌وه‌ بۆ 270 كه‌س زیادیكردووه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ (تورستن فوس) سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ رادێوی باكوری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: رێژه‌ی گه‌نجانی هامبۆرگ له‌وانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام و به‌خێرایی ده‌چنه‌ ناو سه‌له‌فیه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ زیادیكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ (60) له‌و گه‌نجانه‌ له‌هامبۆرگه‌وه‌ چونه‌ته‌ سوریا! له‌ناویاندا (10) كه‌سیان ژنن كه‌ ئاره‌زووی هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش هه‌بووه‌!.

روونیشیكرده‌وه‌، زۆریك له‌و سه‌له‌فیانه‌ی كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێن یان له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رنێت یان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دابه‌شكردنی ئه‌و كتێبانه‌وه‌یه‌ كه‌ پێناسه‌ی ئیسلام ده‌كات.

به‌رپرسی هه‌واڵگری هامبۆرگ پێیوایه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌هامبۆرگ زیادیكردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 100 پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و له‌وه‌ش زیاتر ئێستا سه‌له‌فیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی له‌مشێوه‌یه‌یان رۆژانه‌ له‌ناو شه‌قامه‌كاندا ده‌ستپیكردووه‌و دین به‌كاردێنن! به‌ده‌ستی راست قورئان ده‌به‌خشنه‌وه‌و به‌ده‌ستی چه‌پیش بانگه‌شه‌ بۆ سه‌له‌فیه‌ت ده‌كه‌ن.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket