riklam

بەڤیدیۆ..هاتووچۆی سلێمانی راستی گرتەی ڤیدیۆی دوو كارمەندەكەی ئاشكرا دەكات

کوردستان 04:17 PM - 2015-07-30
ئەو كەسەی كارمەندەكان پەلاماری دەدەن كاری نەشیاوی بەرانبەر ژنێك كردوە

ئەو كەسەی كارمەندەكان پەلاماری دەدەن كاری نەشیاوی بەرانبەر ژنێك كردوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سلێمانی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوكراوەتەوەو تیایدا دوو كارمەندیان لەشوێنێكی ناو بازاڕی شاری سلێمانی پەلاماری كەسێك دەدەن راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاشكرایكردوە كە ئەو كەسەی لەلایەن كارمەندەكانیانەوە پەلامار دەدرێت تەحەروشی بەرامبەر ژنێك كردو ژنەكەش هانای بۆ كارمەندەكانی هاتووچۆ هێناوە كەسەكەش كە ئاوارەیە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە. 

سەبارەت بەبڵاوبونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لەتیڤی (NRT) لەشەوی 28 \ 29 لەسەر دوو كارمەندی هاتووچۆی بەڕێوبەرایەتیمان، بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن و رای گشتی بڵاو بكەینەوە.

1- لەكاتێكدا كارمەندەكانی هاتووچۆ لەئەركی رەسمی خۆیاندا بوون لەلایەن (خاتونێكی باڵاپۆشەوە) لەگەڵ منداڵەكەیدا (هانا) بۆ كارمەندانی هاتووچۆ دەهێنێ‌ و داوای هاوكاری لەكارمەندەكانمان دەكات .

گوایە لە ناو بازار (پیاوێك كە دواتر دەزانری َ ئاوارەیە) شوێنی كەوتووەو بەجۆرێك لەجۆرەكان (تحرش) پێكردوە، بۆ سەلماندی وتەی خاتونەكە كارمەندەكانمان بۆ ماوەیەك چاودێری و شوێنی هەردووكیان دەكەون ، كاتی هەڵسوكەوتی نەشیاوی (پیاوەكە) دەبینن داوای ناسنامەكەی لێدەكەن هەروەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێ‌.

2 - (پیاوە ئاوارەكە) لەسەرەتادا نكۆڵی كردووەو دواتر بەشاهیدی و ئامادەبونی هاووڵاتیان و دوكاندارەكانی ئەو ناوچەیە، وەك لەگرتەكەدا دیارە دان بەتاوانەكەیدا دەنێت.

دواتر كارمەندەكانی هاتووچۆ دەیانەوێت (پیاوەكە) رادەستی پۆلیسی فریاكەوتن بكەن، بەڵام لەبەر ئەوەی خودی (ژنەكە) سكاڵای نییەو دوكاندارەكانیش داوا لە كارمەندەكانمان دەكەن كە ببەخشرێَت.

3- كارمەنداكانی هاتووچۆ، وێڕای ئەركی هاتووچۆیی خۆیان بۆ رێگری لە دیاردەی دزێوی كۆمەڵایەتی و دەستدرێژیكردنە سەر (ژنانی شارەكەمان) و بەرگریكردن لێیان، كە لەماوەی پێشوشدا لەم جۆرە حاڵەتە رویداوە لە ناو بازاڕدا، وەك (ئەندامانی دسپلین قەزائی) هەڵساون بەئەركی یاسایی خۆیان، لەو بارەیەشەوە كە كارمەندەكانمان نەیانتوانیوە كۆنترۆڵی هەڵچونی باری دەرونی خۆیان بكەن و زیادە رەویانكردوە، (لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێ) .

4- بۆ ئێمە جێگای پرسیارە كە چۆن و بە چ یاسایەك دوكاندارێك (تۆماری دیاردەكان و جوڵەی هاووڵاتیان) بكات و هەرخۆشی بیداتە میدیاكان و كەناڵی (NRT)یش بێ‌ بەدواداچون لەكرۆكی كێشەكەو خستنەڕووی تەواوی چیرۆكەكە بۆ هاووڵاتیان و وەرنەگرتنی رای بەرامبەر ، یەكسەر بڵاوی بكاتەوە!! 

تاك رەهەندی و نیشاندانی یەك رووی رووداوەكە، گومان و پرسیار لەسەر راستگۆی و ئیتیكی میدیای كەناڵەكە دروست دەكات.

هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ ئەم رونكردنەوەدا لێدوانی ڤیدیۆیی ئەو هاووڵاتیانەش بڵاودەكاتەوە كە لەگرتە ڤیدیۆییەكەی  (NRT)دا گفتوگۆ لەگەڵ تۆمەتباردا دەكەن و دەركەوتون تا رای گشتی و هاووڵاتیان لەڕاستی روداوەكە ئاگادار بن لەزاری ئەوانەوە.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket