riklam

كوردانی ئه‌ڵمانیا له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان خۆپیشانیان ده‌ستیپێكرد

تاراوگە‌‌ 01:27 PM - 2015-07-29
سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ئه‌ردۆگانیان به‌رامبه‌ر به‌كورد مه‌حوم كر

سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ئه‌ردۆگانیان به‌رامبه‌ر به‌كورد مه‌حوم كر

كوردستانیان و حزب و لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌سه‌رئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان، حزبه‌ چه‌پ و دیمكرتخوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ڕێكخراوه‌كنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئێواره‌ی رۆژی 28-7-2015 ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیاو به‌یه‌ك ده‌نگ سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ئه‌ردۆگانیان به‌رامبه‌ر به‌كورد رسواو مه‌حوم كرد.

له‌رێپێوانه‌كه‌دا كه‌له‌سه‌نته‌ریر(لۆره‌نس كیرشه‌)ی شاره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد ده‌یان دروشمی دژ به‌سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان به‌رزكرابوونه‌وه‌ له‌وانه‌ (مردن ورسوایی بۆئه‌ردۆگان، ئازادی بۆكوردستان، ده‌ست له‌بۆردومان هه‌ڵگرن، ئازادی بۆ ئۆجه‌لان، قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ لابه‌رن، بژی بژی شه‌ڕڤانان،  بژی به‌رخودانی رۆژئاڤا، ڕۆژباش رۆژباش گه‌ریلا).

له‌ڕێپێوانه‌كه‌دا به‌زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی وتوركی و كوردی په‌یامی لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كان خوێندرایه‌وه‌و تێكڕا سیاسه‌تی شۆفێنی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی توركیایان شه‌رمه‌زاركردو شه‌قامی ئه‌ڵمانی وحكومه‌ت وپه‌رله‌مان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیان له‌پیلانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌كوردو سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌له‌ژێرپه‌رده‌ی دژایه‌تی تیرۆرو داعشدا ده‌یه‌وێت پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)له‌ڕێگه‌ی بۆردومانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌ بكاته‌ ئامانج وببنه‌رێگر له‌به‌رده‌م حوكمی خۆجێیه‌تی ڕۆژئاوا، به‌مانایه‌كیتر به‌هێزكردنی داعشیان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ وه‌بیری ئه‌ڵمانه‌كان هێنایه‌وه‌ له‌كاتێكد كه‌پارتی كرێكاران ویه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانی جیهانی گورزی كوشنده‌یان له‌داعش سره‌واندووه‌ كه‌چی توركیا ئه‌وان ڕاپێچ ده‌كات بۆشه‌رێك كه‌ویستی په‌كه‌كه‌ نه‌بوه‌و ده‌یه‌وێ به‌و رێگه‌یه‌ سه‌رقاڵیان كات تا له‌لایه‌ك له‌داعش دوركه‌ونه‌وه‌و له‌لایه‌كی تر پشتیوانی ئه‌وان بۆهه‌ده‌په‌ بكه‌نه‌ به‌هانه‌ بۆداڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ده‌په‌ كه‌سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌و كاره‌ساتی پیرسۆس په‌رده‌پۆش بكه‌ن كه‌خۆیان رێگه‌یان بۆ تیرۆریستان خۆشكرد تا ئه‌و پیلانه‌ جێبه‌جێكه‌ن، داواشیانكرد جه‌خت بكه‌نه‌وه‌و فشار له‌سه‌رتوركیا دروستكه‌ن بۆڕاگرتنی ئه‌وبۆردومانانه‌ی كه‌خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تیابووه‌ته‌ قوربانی و ده‌یانه‌وێت ئه‌وهێزانه‌ له‌ئه‌ركه‌ مرۆیی و شۆڕشگێریه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌داعش دورخه‌نه‌وه‌و ئه‌و پرسیاره‌یان وروژاند كه‌چۆن ده‌بێت رازی بن توركیا ئه‌وڕه‌فتارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردو هێزێك بكات كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاو هاوپه‌یمانیدا له‌دژی تیرۆر شه‌رده‌كات.

ئاماده‌بووانی رێپێوانه‌كه‌ له‌په‌یامه‌كه‌یاندا  ڕونیانكرده‌وه‌ كه‌كورد گه‌لێكی ئاشتی خوازه‌و ئه‌وه‌ ئه‌ردۆگانه‌ كه‌به‌رپرسیارێتی تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ڵده‌گرێ مه‌به‌سته‌كه‌شی داپۆشینی شكستی ئاك پارتی یه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كوردو دیموكراتخوازان له‌باكور كه‌پێی هه‌زم ناكرێت به‌دروستكردنی قه‌یران داپۆشێت وله‌باری به‌رێت.

له‌په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو كه‌پشتگیری كێشه‌ی گه‌لی ئازادیخوازی كورد بكه‌ن و فشاربخه‌نه‌ سه‌ررژێمی توركیا چونكه‌ به‌رخودان به‌رده‌وامه‌و توركیاش به‌رپرسیاره‌ له‌ئاكامه‌كانی.

توڕه‌یی كوردستانیان وتنه‌وه‌ی سرودی بژی بژی گه‌ڕیلاو ناوی كوردستان وئاڵای یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و ئاڵای كوردستان و دروشمی جۆراوجۆری خۆپیشاندانه‌كه‌ هارمۆنیای خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و دیموكراتیانه‌ی گه‌لی كوردستان و وره‌ی به‌رزی هێزه‌ دیموكراتخوازه‌كان بوو له‌دژی زوڵم وسته‌می ده‌وڵه‌تی كه‌مالیستی توركیا.

هه‌ر ئه‌مرۆش 29-7-2015  له‌به‌رده‌م كونسوڵیه‌تی گشتی توركیا له‌شاری نۆرنبێرگ كوردستانیان خۆپیشاندان درێژه‌ی ده‌بێت.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket