riklam

هۆڵه‌ندا.. كۆنسێرتێكی میوزیك و نمایشی جلوبه‌رگی كوردی به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب وهونەر 04:49 PM - 2015-07-27
.

.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 26-07-2015، كاتژمێر یه‌كی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ دوو به‌رنامه‌ی جیاوازدا، كۆنسێرتێكی مۆسیقاو مه‌قام و گۆرانی و نمایشی جلوبه‌رگی كوردی پێشكه‌ش كرا، له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاری كورد (مونیر گۆران) و خاتوو ئیفۆنا ڤان دێربایل Yvonne van der Bijlله‌ باخچه‌ی مۆزه‌خانه‌ی كاته‌رایناكۆنفێنت  (Catharijneconvent)، له‌ ناوه‌ندی شاری ئوترێختی هۆڵه‌ندا، به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری هۆڵه‌ندی له‌ تامه‌زرۆیانی هونه‌ر و مۆسیقای كوردی.

به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م:
سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ند مونیر گۆران به‌ خۆیی و عوده‌كه‌یه‌وه‌، چه‌ند مه‌قامێكی كوردی و قه‌تاروئه‌ڵاوه‌یسی، ئاماده‌بووانی سه‌رسام كردبوو، به‌چه‌ند به‌سته‌یه‌ك له‌ گۆرانیه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك و دوو سروود بۆ قوربانیانی ئه‌نفال  و پشتگیری و پشتیوانی پێشمه‌رگه‌.
مونیر گۆران هونه‌رمه‌نێكی ئه‌كادیمی ژه‌نینی (عود)ه‌، ساڵی 1975 له‌ شاری كه‌ركوك له‌ باشووری كوردستان له‌ دایك بووه‌، سه‌ره‌تای هاتنه‌ ناو هونه‌رومۆسیقای كوردی به‌ گیتار ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ په‌یمانگای هونه‌ری به‌غدا، وانه‌ی فێربوونی (عوود)ی خوێندووه‌، بۆ زیاتر شاره‌زابوون و فێربوون له‌م بواره‌ هونه‌ریه‌دا، چۆته‌ ئوردوون و پاشان له‌و كاته‌شه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌ندا ئه‌ژی زیاتر په‌ره‌ی به‌ هونه‌ری مۆسیقا‌كه‌ی داوه‌، ‌ هاوكاری و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی و مۆسیقای ئه‌ورووپیدا كردووه‌ و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵدا په‌یدا كردوون.

بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ند (مونیر گۆران) بڕوانه‌ ئه‌م لینكه‌:
http://www.monirgoran.nl/

به‌رنامه‌ی دووه‌م:
خاتوو ئیفۆنا ڤان دێربایل، له‌ شاری ئوترێخت له‌دایك بووه‌ و گه‌وره‌ بووه‌، وێنه‌گرێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی و دۆكۆمێنتاری و ڕۆژنامه‌وانیه‌، به‌شداری چه‌ندین پیشانگه‌ی فلیمی به‌ڵگه‌نامه‌یی كردووه‌، ساڵی 2000، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می جیهانی (FOTOGRAFIA Flamenca) له‌ Jerez de la Frontera ی ئیسپانیا برۆته‌وه‌‌. خاتوو ئیفۆنا ژنێكی دۆستی نزیكی كورده‌ و گه‌لێك تێكه‌ڵاوی ژیانی كورده‌واری بووه‌ و ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تی بۆ گه‌لی كورد و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوری كورد هه‌یه‌، ئه‌یوانین بڵێن كوردناسێكی هۆڵه‌ندییه‌، ئیستا كتێبێكی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی (ڕێنمای گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان) ئاماده‌كردووه‌ و له‌ ژێرچاپدایه‌. چه‌ندین جار سه‌ردانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان كردووه‌.
له‌ به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خاتوو ئیفۆناله‌ ئاماده‌كردنی خۆی نمایشێكی هه‌مه‌جۆری جلوبه‌رگی كوردی هه‌موو ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستانی پێشكه‌ش ئاماده‌بووان كرد.
بۆ زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی خاتوو (ئیفۆنا ڤان دێربایل) بڕوانه‌ ئه‌م لینكه‌:

http://www.yvonnevanderbijl.nl/

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket