riklam

پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ژاپۆن دوپاتكرایه‌وه‌

عیراق 04:49 PM - 2015-07-27
 پێشوازی كرد له‌ باڵیۆزی ژاپۆن له‌عیراق

پێشوازی كرد له‌ باڵیۆزی ژاپۆن له‌عیراق

سه‌رۆك كۆمار پێشوازییكرد له‌ باڵیۆزی ژاپۆن به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كانی له‌ عیراق. 

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق قوڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ژاپۆنی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ گرنگ وه‌سفكرد له‌ هه‌مو ئاسته‌كاندا به‌ تایبه‌ت كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا     گه‌شه‌یان كردوه‌، ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌وڵه‌ دیاره‌كانی كازۆیا ناشیدا باڵیۆزی ژاپۆن كرد له‌ په‌ره‌پێدان و قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

ئه‌مڕۆ 27-7-2015 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ باڵیۆز كازویا ناشیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنیی ئه‌ركه‌كانی سه‌ردانیكردبوو  دوپاتیكرده‌وه‌ له‌ دوای رزگاركردنی هه‌موو ناوچه‌كان له‌ بن چنگی چه‌ته‌كانی داعشی تێرۆریست ژاپۆن رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌ پلانی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ عیراقدا، ئاماژه‌یشیكرد ئه‌وه‌ی كه‌ عیراق مه‌به‌ستێتی  شاره‌زایی ژاپۆن به‌شدراییه‌كی فراوانی هه‌بێت له‌ هه‌مو بواره‌كانی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ئابوریی عیراقدا به‌ تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵ و خوێندن و په‌روه‌رده‌دا.

سه‌رۆك كۆمار ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی ژاپۆنی كرد له‌ پشتیوانیكردنی عیراق له‌م هه‌لومه‌رجه‌ دژواره‌دا كه‌پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، گرنگی فراوانكردنی بازنه‌ی دیپلۆماتی ژاپۆنیشی له‌ عیراقدا خسته‌ڕوو كه‌ هه‌وڵ بدات چه‌ند كونسوڵخانه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانی خواستی هه‌ردوولا له‌ ئاست به‌رژه‌وه‌ندیی و سوده‌ هاوبه‌شه‌كانی دولایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵاتدا.

لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزی ژاپۆن سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی له‌ ئاست هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار بۆ پشتیوانیكردنی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی له‌ به‌غدا، دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی به‌هێزی ژاپۆن و پابه‌ندبونی به‌ ئاشتی و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق  به‌رده‌وام ده‌بێت، ژاپۆن هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكومه‌تی عیراقدا ده‌بێت له‌م جه‌نگه‌یاندا دژی تیرۆر.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket