ویستی خێزانه‌كه‌ی به‌زیندویی بخاته ناو فڕن
هەمەرەنگ 06:42 PM - 2015-07-23ویستی خێزانه‌كه‌ی به‌زیندویی بخاته ناو فڕن
پۆلیسی شاری یۆتاه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیاوێكیان ده‌ستگیركرد به‌ناوی ئه‌نتۆنی كه نیازی وابوو خێزانه‌كه‌ی خۆی به‌زیندویی بخاته ناو فڕنه‌وه، پۆلیسی ئه‌وشاره ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌نتۆنی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكات بیبه‌رو به‌هاراتی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا كردبوو.
له به‌یانیه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه هاتووه كه ئه‌نتۆنی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له شاری ساندی له ویلایه‌تی یۆتاه ده‌ژی، له خێزانه‌كه‌ی تووڕه بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی ئیشكردندا سه‌ردانی نه‌كردووه، وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه‌و زۆربه‌ی كات لێیداوه، وه هه‌روه‌ها چه‌ندینجار به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر.
له نوێترین ده‌ستدرێژییه‌كان، ئه‌نتۆنی هه‌وڵیداوه كه خێزانه‌كه‌ی بخاته نێو فڕنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بیبه‌ر به‌هاراتی به‌سه‌ر لاشه‌یدا ده‌كات، وه توانیبووی كه پێیه‌كانی بخاته ناو فڕنه‌كه به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی میتڕۆی به‌ریتانی تائێستا نازانرێت ئاخۆ له‌وكاته‌دا فڕنه‌كه گه‌رم بووه یان نا.
له‌كاتی ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕدا، ئافره‌ته‌كه توانیبووی له ده‌ستی ئه نتۆنی رابكات و به‌زوویی په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكات، وه پۆلیس ده‌مه‌وكات گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و ئه‌نتۆنی-یان ده‌ستگیر كرد.
له كاتی ئیفاده‌دان به‌رامبه‌ر به‌پۆلیس ئافره‌ته‌كه رایگه یاند كه ئه‌نتۆنی په‌لاماری سه‌گه‌كه‌ی ئه‌ویشیداوه له ئانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یاندا، پۆلیسی لێكۆڵه‌ر رایگه‌یاند كه شوێنی لێدان و ئه شكه‌نجه له لاشه‌ی ئافره‌ته‌كه ده‌ركه‌وتووه، له كۆتاییدا پۆلیس تۆمه‌تی زۆری رووبه‌ڕووی ئه‌نتۆنی كرده‌وه به نموونه‌ی رفاندن و لێدان و هێرشكردنه سه‌ر ئاژه‌ڵ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كاتی ساخبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌سه‌ری ئه‌وا ئه‌نتۆنی بۆ ماوه‌ی چه ند ساڵێك به‌ند ده‌كرێت.
PUKmedia و/ هونه‌ر باتاسی
سه رچاوه: JBC news
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بۆ دەنگی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا دەستبەجێ لە عیراق ناکشێنەوە
10:12 PM - 2024-05-08 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
03:25 PM - 2024-05-08
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
02:16 PM - 2024-05-08
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
11:32 AM - 2024-05-08
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی دەرباز یوسف گوانی
پرسەنامە 03:35 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: سەقامگیریی و حوکمڕانییەکی تەندروست هەڵوێستی نەگۆڕمانە
کوردستان 03:25 PM - 2024-05-08 -
وتەبێژی یەکێتی: تەنها یەک لایەن نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-08 -
وەفدێكی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی ڕێبوار ئەنوەر بەگ دەکات
ی ن ک 02:07 PM - 2024-05-08 -
یەکێتی تانە لەبڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
کوردستان 11:32 AM - 2024-05-08 -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
کوردستان 10:35 AM - 2024-05-08 -
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
کوردستان 10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
پرسەنامە 11:03 PM - 2024-05-07