كێبڕكێی زانستی لای كچان و ناهاوسه‌نگی سیاسی لای پیاوانی سه‌ركرده
ژنان 02:38 PM - 2015-07-15ئه‌مه‌ل جه‌لال
ئه‌مه‌ل جه‌لال
سه‌ركه‌وتن له‌پرۆسه زانستییه‌كان له‌لێكدانه‌وه‌دا به مانای ژیری و عه‌قلانی كه‌سه‌كان دێت له هه‌موو قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كاندا بێ جیاوازی ره‌گه‌زی مێینه بێت یان نێرینه بێت, ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه گوزارشتی لێبكه‌م ئه‌وه‌یه كه ساڵانه كچانی كوردستانه‌كه‌م به‌هه‌رێمه ئازاده‌كه‌ی و ناوچه دابرێنراوه‌كانیشیه‌وه له‌پێشه‌نگی ناوه‌ندو قۆناغه‌كانی خوێندندان، كه‌چی كۆمه‌ڵی ره‌گه‌ز سالاری پیاوان خۆیان نادیده ده‌كه‌ن له تواناولێهاتوی كچان و ژنان و بیانوو پاساوی جۆراوجۆر ده‌هێننه‌وه بۆ په‌راویز خستنیان له‌ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌كانی حوكمرانی, له‌كاتێكدا به داخه‌وه پیاوان به درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانیان ده‌یان و ده‌یان گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و ناحه‌قی و جیاكارییان بۆ به‌رهه‌م هێناوین و باسی حوكمی ره‌شیدیش ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له‌پێشبڕكێكاندا كچان نه‌ك یه‌كسانن به‌ڵكو له رووی ژماره‌شه‌وه زۆرینه‌ن له‌بردنه‌وه زانستییه‌كان ئه‌وه‌تا ساڵانه ئه‌یبینین و ئه‌مساڵیش بۆ هه‌ردوو قۆتاغی (12) بنه‌ڕه‌تی له به‌شی زانستی له (8) یه‌كه‌مه‌كان (5) ی كچن وه له‌به‌شی ویژه‌یی هه‌مووی كچانن له یه‌كه‌م و دووه‌م و سییێه‌م ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپاش كچانی كورد پێشه‌نگی براوه‌كانن. وه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازی و ستایشه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌و خوێندكارانه له خێزانه هه‌ژاره‌و مام ناوه‌نده‌كانی گوند‌و قه‌زاكان.
ئه‌ی خێره سیاسه‌ت ئه‌وه‌نده گران و عه‌نتیكه بێت كه كچان و ژنان ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ن ؟
یان ئه‌وه پیاوانن ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خۆپه‌رستی وعه‌قلییه‌ته سالارییه بن كه زاڵه به سه‌ر بیركردنه‌وه‌و باوه‌رو بڕیاره‌كانیان كه بره‌وی پێده‌ده‌ن و ناتوانن خۆیان له‌و هه‌ژمونه ره‌گه‌زییه رزگار بكه‌ن كه خودی پیاوان خۆشیانی كردۆته كۆیله .
چونكه هه‌ركات ئه‌كه‌وینه گفتوگۆ‌و هه‌لسه‌نگاندن ئه‌و ده‌یان نمونانه ده‌خه‌ینه به‌رچاویان بێده‌نگ ده‌بن و یه‌كسه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه ته‌قلیدیی و سواوه به گوێمان ده‌ده‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كۆمه‌لی كورده‌واری هیشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته و لایه‌كی تریش ئه‌و رێژه‌یه‌مان نییه له كچان و ژنانی پێگه‌یشتوو بۆ ناوه‌ندو پێگه‌كانی حوكمرانی .
نا پێتان ئه‌لێین كچان و ژنانی كورد زۆر له‌وه زیاتر پێگه‌یشتوون كه ئێوه نایبین وه ناتانه‌وی بیبینن به‌ڵكو ئه‌وه توانای بیركردنه‌وه‌و هۆشیاری ئێوه‌یه كه پێنه‌گه‌یشتوه .
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25