riklam

له‌هه‌كاری ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا بریندارده‌بێت

کوردستان 09:19 AM - 2015-07-06
.

.

له‌گواستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوری هه‌كاری ، ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك گیانیله‌ده‌ستداوه‌و ئه‌فسه‌رێكیش به‌سه‌ختی برینداربووه‌. 

پێگه‌ی ستار گونزێڵی توركی رایگه‌یاندوه‌: ئه‌مڕۆ 5-7-2015 له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوری ناوچه‌كانی هه‌كاری و رۆبۆسكی، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای توركیا وه‌رگه‌ڕاوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێكی توركی گیانیله‌ده‌ستداوه‌و ئه‌فسه‌رێكی پله‌به‌رزیش به‌سه‌ختی برینداربووه‌.

رونیشكراوه‌: كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی سوپای توركا زیاتر له‌ 50 ئۆتۆمبێل بووه‌و به‌هۆی ناشاره‌زایی رێگاكه‌ ئۆتۆمبێلێكیان وه‌رگه‌ڕاوه‌.

پێگه‌كه‌كه‌ باسیله‌وه‌شكردوه‌: ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 رۆژه‌ سوپای توركیا له‌ناو سنوریه‌كانی باكوری كوردستان ده‌ستی به‌جموجۆڵكرده‌وه‌و هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات . 

 

PUKmedia  و / سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket