riklam

رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی زه‌ویان وه‌رگرت

کوردستان 05:13 PM - 2015-07-02
له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌توانن بڕۆن خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كانیان بخه‌نه‌سه‌ر خۆیان

له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ده‌توانن بڕۆن خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كانیان بخه‌نه‌سه‌ر خۆیان

ئه‌مڕۆ 2-7-2015 له‌هۆڵی سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و رووناكبیری ژنان، تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی ژماره‌ی وێنه‌ی تۆمار (صوره‌ قید) بۆ 151 رۆژنامه‌نووسی سنووری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ئه‌نجامدرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی 151 رۆژنامه‌نووسی سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدرا، كه‌ ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا زه‌وییه‌كانیان بۆ دانرا بوو له‌باشوری سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی زه‌وی و زارو موڵكییه‌ته‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌وێ سه‌رینه‌گرت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یان كردووه‌؟ وتی: سوپاسی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه‌ له‌شاره‌وانی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی راسپارد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش پێكهاتبوو له‌هه‌ردوو تاپۆی یه‌ك و دووی سلێمانی و شاره‌وانی سلێمانی.

كاروان ئه‌نوه‌ر راشیگه‌یاند: ئه‌و لیژنه‌یه‌ بۆ چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ ئێمه‌ وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و هه‌روه‌ها وه‌كو نوێنه‌ری خاوه‌ن زه‌وییه‌كان كۆبوونه‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا به‌رێككه‌وتنی هه‌ردوولا ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسیمان هه‌ڵبژارد كه‌ پێیده‌وترێت كه‌رتی 19 كه‌ موقاته‌عه‌ی 79یه‌، رووبه‌ری زه‌وییه‌كانیش نزیكه‌ی 200 مه‌تره‌، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێوازێكی زۆر دیموكراسیانه‌ تیروپشكیان بۆكراو هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك و ژماره‌یه‌كی بۆخۆی هه‌ڵبژارد، كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ وێنه‌ی تۆماری زه‌وییه‌كه‌یه‌تی (صوره‌ قید).

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ كه‌ی ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی تاپۆ ئه‌نجامبده‌ن؟ سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وتی: له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌توانن بڕۆن خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كانیان بخه‌نه‌سه‌ر خۆیان.

PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket