له ئه‌مساڵدا 1867 كۆچبه‌ر له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون
جیهان 12:30 PM - 2015-07-02كۆچبه‌رانی به‌ڕه‌گه‌ز عیراقی له‌ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن
په‌ڕینه‌وه وگیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌ران له‌ده‌ریای ناوه‌ِراستدا ریكۆردێكی نوێ تۆمار ده‌كات.
به‌پێی دواهه‌مین راپۆرتی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 137 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا و له‌رێگه‌ی ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه خۆیان گه‌یاندوه‌ته وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 80 زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی پاردا و له‌رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌شتونه‌ته وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، واته له‌و ماوه‌یه‌دا و له‌ساڵی پاردا ته‌نها 75 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌شتونه‌ته وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌باره‌ت به ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی كۆچبه‌رانیش له‌پێش گه‌شتنیان به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، راپۆرته‌كه ده‌ڵێت 1867 هه‌زاروهه‌شت سه‌د و شه‌ست و حه‌وت كۆچبه‌ر گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕێژه‌ی سێ ئه‌وه‌نده له‌چاو ساڵی پاردا زیاتره.
هاوكات، سه‌ره‌راِی به‌رده‌وامی قه‌یرانی كۆچیش له‌نێوان سنوره ئاوییه‌كانی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، هیچ كۆچبه‌رێكی نایاسایی نه‌یاتوانیوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی ئوسترالیا كه‌له رابردوودا په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بۆ ئه‌و وڵاته بووبووه دیارده‌یه‌ك كه زۆرجاریش به گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌رانه كۆتایی ده‌هات، كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كۆچی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایی و ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانیانه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون، یان دیپۆتكردنیانه بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به‌جۆرێك كه سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی كۆچبه‌ران ئه‌و سیاسه‌ته به پێشێلكردنی مافی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران وه‌سف ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش كه‌له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێك له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌سه‌دا 34 ی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ڕه‌گه‌ز سووری بوون، واته له‌هه‌ر سێ كۆچبه‌رێك له یه‌كێكیان سووری بووه .
هاوكات، كۆچبه‌رانی به‌ڕه‌گه‌ز عیراقیش له‌ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی كۆچبه‌رن له‌پاش وڵاتانی تری وه‌ك ئه‌فغانستان و ئه‌ریتریا و سۆماڵ و نێجیریا.
سه‌رچاوه‌كان/ ماڵپه‌ڕی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان
PUKmedia هه‌ژار ته‌ها
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25