riklam

سه‌عدی پیره‌: تیرۆر میراتی مۆدێله‌ كۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌

ی.ن.ک‌‌ 08:06 PM - 2015-06-30
.

.

ئه‌مڕۆ  30/6/2015 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ موهه‌نه‌د شه‌داد كونسۆڵی گشتی ئوردن له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیداره‌كه‌دا رۆڵی ئوردن به‌رز نرخێندرا له‌به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش.

كۆنسۆلی گشتی ئوردن رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌م جه‌نگه‌دا هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌كوردستان و عیراق و هه‌وڵی جدیش ده‌ده‌ین له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دابین، به‌ڵام شه‌ڕی داعش ته‌نیا به‌چه‌ك ناكرێ، بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌م پرسه‌ له‌ناو خه‌ڵك و له‌خوێندگه‌كان یه‌كلای بكرێته‌وه‌ كه‌تیرۆریستان ئامانج و مه‌به‌ستیان چیه‌.

لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانیش ئاشكرایكرد تیرۆر میراتی مۆدێله‌ كۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌رفه‌ت بدرێته‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ نوێیه‌كان كه‌ مۆدێلی دیموكراسیه‌و پێویسته‌ تاقیبكرێنه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ربكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket