تێكه‌ڵبوون و سه‌ردانه‌كانم وایكرد هۆگرو سه‌رسامیم به‌كوردستان زیاتربێت
ئەدەب وهونەر 04:59 PM - 2015-06-30كورد له بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له گه‌له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن
ساتێك له خزمه‌ت ڕۆژهه‌ڵات ناس و نووسه‌ری گه‌وره‌و به‌ناو بانگی نه‌رویجی و جیهانی " ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد" ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی نه‌رویج و دامه‌زرێنه‌ری گروپی دۆستانی كورد له په‌رله‌مان .
چه‌ند دێڕێك له‌ژیانی " ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد" له‌زمانی خۆیه‌وه
ناوم "ئێرلینگ فۆلكڤۆرد "ه خه‌ڵكی وڵاتی نه‌رویج-م، ماوه‌ی 40 ساڵ له‌شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كارم كردووه، ته‌مه‌نم 65 ساڵه، ماوه‌ی دوو ساڵێك ده‌بێ خانه‌نشین كراوم، زۆربه‌ی كاته‌كان خۆم به كاری سیاسی و نووسینه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له‌پارتی سوور، چوار ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویج بووم له سه‌ر هه‌مان لیست ،له‌بواری نووسینیشدا به‌رده‌وامیم هه‌یه‌و چه‌ند په‌رتووكێكم تاوه‌كو ئێستا له‌چاپدراون و وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌سیاسه‌ت و كاری دیلبۆماتیه‌وه و حكومڕانی نادروست و گه‌نده‌ڵیه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ژیانی سیاسی خۆم له‌ماوه‌ی كاركردنم له‌و بواره‌دا خستۆته به‌ردیدی خوێنه‌ران .
له‌ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌ماندا ده‌پرسم كاركردنت له‌بواری نوسیندا بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
یه‌كه‌م كتێبم كه‌چاپكراوه له‌ساڵی 1984 بوو، به‌ناوی "ناوه‌ند یاخود چه‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی" مێژوویه‌ك بوو له‌باسی به‌كارهێنانی هێزو ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ست و حوكمڕانان، به شێوازێكی نادروست و ملهوڕی، كتێبه‌كه به‌ناوی گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاری ئۆسلۆ بوو، چونكه شوێنێكی پیرۆزه به‌لای ئێمه‌وه له‌ووی چه‌كه‌ره‌كردن و گه‌شه‌سه‌ندنی رۆشنبیری و رۆشنگه‌رای، له‌مێژووی وڵات‌دا ده‌ورێكی زێڕین و دروشاوه‌ی هه‌بووه له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا.
زیاتر له چ بوارێكدا ده‌نووسن؟
نوسینه‌كانم زیاتر له‌سه‌ر گاریگه‌ری سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری و حوكمڕانیه، هه‌روه‌ها په‌رتووكم له‌سه‌ر رۆڵی ژنان هه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیش نووسیومه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌م بوارانه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگا، له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیاندا هه‌ڵسوڕێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆی گشتی كایه‌كانن، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوازێكی ته‌ندروست و مۆدێرنانه به‌كارهاتن، ئه‌وا راسته‌وخۆ كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و ئاسایش و ژیانی تاكه‌كان دابینده‌كات، خۆ ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو هه‌ڵده‌ینه‌وه له‌سه‌رده‌مه‌كانی ڕابردوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، ئه‌وا بۆمان روونده‌بێته‌وه كه بۆ چی ئه‌م بوارانه هێنده پێویسته گرنگی و بایه‌خی پێبدرێت ،جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان زۆرجار به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حوكمڕانێك یاخود كاربه‌ده‌ستێك ڕوویداوه، كه تێیدا بۆته هۆی له‌ناوچوونی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای تووشی نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و فه‌وتانكردووه، روداوه‌كان برینێكی هێنده قوڵیان له‌دڵی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ڵكۆڵیوه، هه‌رگیز ساڕ‌ێژ نابن و به‌رده‌وام مێژووش نه‌فره‌تیان لێده‌كات، كاری هه‌ر نووسه‌رو روناكبیروێك ئه‌وه‌یه بنووسێت و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش سیاسی و حكومڕانه‌كان به ئاگا بێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی مێژوویه‌وه، منیش ده‌نووسم به‌شێوازێكی وا كاریگه‌ری راسته‌وخۆ دابنێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ژیانی تاكه‌كاندا به‌جوانترین و پاراوترین وشه، به‌ڵگه‌ی مێژووی ده‌خه‌مه‌ڕوو.
تا ئێستا چه‌ند كتێبتان له‌چاپدراوه‌و بڵاو بووه‌ته‌وه؟
به دڵنیایه‌وه نازانم 12 تا 13 كتێبم له‌چاپدراون، هه‌ندێكیانم لێكۆڵێنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌خوێنرێت له‌هه‌ندێ شووێن، بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێكی تریش وه‌رگێڕدراون، ئه‌وه‌ی بزانم خوێنه‌رێكی ئێجگار باشیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌چاپ ده‌درێنه‌وه، من هه‌رگیز ژماره‌م نه‌كردۆته پێوانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی نووسین، ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌م، پیرۆزتر له‌وه‌ش چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر ده‌بیت، له‌هه‌مان كاتدا گۆڕانكاری دروستده‌كات له‌ناخی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ژیانیدا .
په‌ڕتووكێكت له‌باره‌ی " كوردستان " هه‌یه ده‌كرێت زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه بخه‌یته‌ڕوو بۆ خوێنه‌ره‌كانمان؟
بێگومان خۆشه‌ویستیم بۆ كوردستان وایكرد زۆربه‌ی كاته‌كان بیر‌و هۆشم لای ئه‌وه‌بێ كه‌چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێ بكه‌م له‌م بواره‌دا كه بۆ داهاتووی كورد‌و كوردستان سوودی هه‌بێت و هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر له‌په‌ڕتووكخانه ده‌ستت برد بۆ په‌ڕتوكێك یان ویستت له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستانه‌وه زانیاریت هه‌بێت ئه‌وا به‌ده‌سته‌وه‌بێ.
ناوی كتێبه‌كه " كوردستان" ه به‌وێنه‌و شیكردنه‌وه‌ی مێژووی و دۆكۆمێنتی باس له " نه‌ته‌وه‌ی و گه‌لی كورد ده‌كا له‌رابردوو ئێستا هه‌روه‌ها ئاینده‌ی و گوزه‌رانی خه‌ڵك له داهاتوودا"،له‌گه‌ڵ باشترین وێنه‌گری به‌ناوبانگی نه‌رویجی "ڤێرۆنیكا میلۆ" ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌واو ئێمه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ئه‌م په‌ڕتوكه‌بووین و ڕۆژانه ئیشمان له‌سه‌ر ده‌كرد.
مه‌به‌ستم له‌نوسینی ئه‌م كتێبه بۆ ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵگای نه‌رویجی و ئه‌و بیانیانه‌ش تێیدا ده‌ژین ئاشنابن به‌كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كه‌لتورو مێژوویان، وه زیاتر لایه‌نی مێژوویم هه‌ڵبژاردووه‌و تیشكم خستۆته‌سه‌ر شۆڕش و جوڵانه‌وه‌ی كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، له‌ساڵی 1945 تاوه‌كو 2002 زۆر به‌وردی و به‌ڵگه‌وه ته‌واوی ڕووداوه‌كانم خستۆته‌ڕو.
خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كه‌م " ڤێرۆنیكا " چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان‌مان كردوه، هه‌موو ئه‌و ناوچه‌و خه‌ڵكانه‌ی بینیومانن وێنه‌مان گرتووه به‌شێكمان له كتێبه‌كه‌دا داناوه، بۆ من جێگای شانازی و فه‌خره كه توانیومه له‌نزیكه‌وه چاوپێكه‌وتن و دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌رێبه‌رانی گه‌لی كورد به‌ڕێزان "جه‌لال تاڵه‌بانی، مسعود به‌رزانی" وه چه‌ندین جاریش به‌ڕێز "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" ئه‌نجامده‌م، له‌درێژه‌ی گه‌شته‌كانمدا .
هۆكاری چ بوو هێنده به تاسه‌و په‌رۆشه‌وه ئه‌م كتێبه‌تان نووسی له‌سه‌ر كوردستان؟
سه‌ردانی یه‌كه‌مم بۆ كوردستان له به‌هاری ساڵی 1994 بوو ، ئه‌و كات ئه‌ندامی كارای په‌رله‌مانی نه‌رویج بووم ، قسه‌كردن و دیدارم له‌گه‌ڵ چالاكه‌وانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ و سیاسیه‌كان و پارێزه‌رو رۆژنامه نووسه‌كان، به‌تایبه‌تیش رووداوه‌كه‌ی ئامه‌د كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی له‌سه‌ر من هه‌بوو له‌باكوری كوردستان ، له دیسه‌مبه‌ری 1994 له‌هۆڵی دادگای سه‌ربازی وه دادوه‌ری باڵا له‌توركیا له‌كاتێك دادگا بڕیاری خۆی دژ به "له‌یلا زانا" و هه‌ندێك په‌رله‌مانتار خوێنده‌وه و حوكمی 15 ساڵ زیندانیدا به‌سه‌ریاندا، ڕاسته‌خۆ ناخمی هه‌ژاندو به‌په‌رۆشه‌وه زانیاریم له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كێشه‌كانی كۆكرده‌وه تا گه‌شتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به درێژای مێژوو له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه كورد ڕووبه‌ڕوی چه‌وساندنه‌وه‌و جینۆساید‌و نه‌هامه‌تی بووه.
سه‌ردانه‌كانم بۆ هه‌رچوار به‌شی كورستان به‌تایبه‌تیش شاره هه‌ره‌گرنگ و مێژوویه‌كانی وه‌ك ( قامیشلۆ، دیاربه‌كر، مه‌هاباد، هه‌ولێر، سلێمانی ) و چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی تر كردوه، چه‌ند جارێك چوومه‌ته قه‌ندیل، گومان له‌وه‌دا نیه له گه‌شته‌كانمدا زۆر شت فێربووم ، باشم بیره كاتێك له (مه‌هاباد) سه‌ردانی مه‌زاری "پێشه‌وا قازی محمد" و هاوڕێكانیم كرد جگه له‌وه‌ی زۆر خۆشحاڵ بووم كه له‌نزیكه‌وه زیاره‌تمكردن ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خه‌م و په‌ژاره دایگرتم، تێكه‌ڵ بوون و سه‌ردانه‌كانم وایكرد هۆگرو سه‌رسامیم به كوردستان زیاتر بێت بۆیه له ساڵی 1997 بڕیارمدا كه‌وا كتێبه‌كه‌م بنووسم و كاری بۆ بكه‌م دواتر له‌گه‌ڵ "ڤێرۆنیكام" قسه‌م كرد‌و بابه‌ته‌كه‌م بۆ رونكرده‌وه‌و ئه‌ویش زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربری بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی كاری وێنه‌گرتن، ئه‌مه‌ش بۆ پرۆژه‌كه‌مان هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و ته‌واوكه‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕتوكه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووانه بگاته چاپكردن.
پرۆژه‌ی نوێت چیه بۆ داهاتوو؟
ده‌مه‌وێ كتێبێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووم بڵاوكه‌مه‌وه كه ته‌واوكه‌ری ئه‌و بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به‌به‌ڵگه‌و شرۆڤه‌ی زیاتره‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی په‌ڕتوكێكی ترم له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و كوردستاندا هاتووه ،له‌ماوه‌ی ڕابردو ساڵی 2002 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ، تێیدا زۆر بابه‌ت و لایه‌نی نوێ و دۆكۆمێنتی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، به‌تایبه‌تیش رووداوه گرنگه‌كانی ڕۆژئاوا‌و پێشكه‌وتنه‌كانی و هاوكاری و یه‌كڕیزی گه‌لی كورد له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، سه‌نگه‌رگرتنی پێشمه‌رگه‌و هه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و لایه‌نه‌كانی تری رۆژهه‌ڵات له‌جه‌نگی به‌رگیریكردن دژ به داعشی خوێنمژ‌و مرۆڤ كوژ.
خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم به‌هاوكاری و هه‌م ئاهه‌نگی هاوڕێ كورده‌كانی وه‌ك ئێوه بتوانین وه‌ریگێڕین بۆسه‌ر زمانی شیرینی كوردی، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار به‌ڵێنیان پێدام كه‌وا كتێبه‌كه‌م وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر زمانی كوردی به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌سم نه‌دی ئه‌و كاره بكات، زۆرجار ئه‌و په‌یمانه‌ی پێم ده‌درا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و كه‌سایه‌تی یه ناسراوه‌كانی كوردبوون، ئه‌م دیداره‌ش به‌ده‌رفه‌تێ ده‌زانم جارێكی تر بیریان بخه‌مه‌وه هیوادارم ئه‌و كاره له ئه‌ستۆ بگرن.
چی وای لێكردووی هێنده په‌رۆشبی بۆ دۆزی كورد؟
به‌رخودان و قاره‌مانێتی و هه‌وڵ و تێكۆشانی خودی كورده‌كان، به درێژای مێژویی و شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ره‌واو ئازادی و دیموكراسی و پاراستن و زمان و كلتور‌و بیروباوه‌ڕیان وای له‌من و هاو شێوه‌كانم كردووه، كه هێنده په‌رۆش و هۆگرو سه‌رسامبین به كورد، بێگومان هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك هه‌وڵ بدات وه‌ك كورد، ئێمه پشتیده‌گرین و هاوكاریان ده‌بین.
كورد یه‌كێكه له‌نه‌ته‌وه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
په‌یامی تۆ وه‌ك نوسه‌رێك بۆ ڕۆشنبیرانی كورد چیه؟
من زۆر به‌گرنگی ده‌زانم وه پێم باشه روناكبیر‌و نووسه‌رانی كورد‌و ئه‌وانه‌ی توانای باشیان له وه‌رگێڕان و شاره‌زان له‌زمانه‌وانی بتوانن كتێب و بابه‌ته كوردیه‌كان وه‌رگێڕن بۆ سه‌ر زمانه‌كانی دی ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواره جیاوازه‌كاندا كورد به دونیا بناسێنن، چونكه كورد له‌بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌رو زۆر بواری تر ،له گه‌له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن و شایانی ئه‌وه‌یه زیاتر بناسرێن و له كتێبخانه گه‌وره‌كاندا په‌ڕتووكی پێویستیان ده‌ست خوێنه‌ر كه‌وێ، هه‌ركه‌سه بخوازێ بتوانێت له‌و ڕێگاوه ئاشنابێت به كورد‌و كوردستان، بۆ نموونه‌ش دوو ڕۆمانی "محمد ئوزون"ه وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر زمانی نه‌رویجی و چاپكراون و له كتێبخانه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌ون وه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره‌و یه‌كێكن له‌پڕ فرۆشترین كتێبه‌كان، زۆربه‌ی نه‌رویجیه‌كان له‌م ڕێگایه‌وه شاره‌زاو زانیاریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كورد‌و كوردستان په‌یداكردوه‌و ده‌ستیان كه‌وتووه، هه‌ر بۆیه‌ش ڕۆژانه‌و به‌رده‌وام دۆستی گه‌لی كورد‌و دۆزه‌كه‌ی پشتیوانی زیاتری لێده‌كرێت، باشترین به‌ڵگه‌ش چالاكی و خۆپیشاندان و كۆڕ‌و سیمیناره‌كانه كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌رویجی و بیانێكان به‌شدارده‌بن.
كۆتا پرسیارم له‌م بواره‌دا
ئه‌گه‌ر پێت بڵێین گوڵبژێرێك له نێو په‌ڕتوكه‌كانت بكه‌ی ، یه‌كێكیان له نێو ده‌سته خوشكه‌كانی هه‌ڵبژێریت كامه‌یان ده‌بێ؟
بۆ یه‌كه‌مجاره پرسیارێكی وام ئاراسته ده‌كرێت، وه لێت ناشارمه‌وه زۆر خۆشحاڵت كردم ، گومانی تێدا نیه ئه‌و په‌ڕتوكه‌ی له‌سه‌ر "كوردستان" نووسیومه له مێژه له‌لایه‌ن خۆمه‌وه هه‌ڵمبژاردووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناخم ئاسوده‌یه‌و هه‌ستده‌كه‌م خزمه‌تێكم كردبێ به كورد‌و كوردستان و پشتیوان و پشگیری دۆزه‌كه‌یانم.
ئازادكردنی كۆبانی و به‌شێكی زۆر له خاكی كوردستان له ڕۆژئاوا‌و باشور و به‌رگیری كردن پیرۆزبێت، هێمای خۆڕاگیری و به‌رخودان و سیمبولی گه‌لێكی ئازا‌و قاره‌مان
ئه‌م به‌شه‌ی دیداره‌كه‌مان له‌بواری نووسین و ڕووناكبیری بوو ، ئه‌م به‌شه‌مان كۆتای دێت و ده‌مه‌وێ ئاڕاسته‌ی پرسیاره‌كانم بگۆڕم بۆ كار سیاسی یه‌كانتان.
په‌یڤێكی كورت له‌سه‌ر كاری سیاسی تان له‌ماوه‌ی ژیانتدا ؟
پێش 40 ساڵ كارم له‌حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارانی نه‌رویج كردووه ، بۆ نه‌هێشتنی چینایه‌تی و نایه‌كسانی و جیاوازی نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تیش چینی سه‌رمایه‌داری، بۆ دامه‌زراندن و بونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و مۆدێرن و شۆسیالیستی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چینێك زیانی لێكه‌وت بۆئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی كۆمه‌ڵگاو چینه‌كان روونه‌دات، دوواتر و ساڵی 2007 پارتی سورمان له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌و رێباز به نوێكاریه‌كی زۆره‌وه دامه‌زراندو به چڕی كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانمان، له‌یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی كارمان و به‌پێشنیارو پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌نده‌وه توانیمان مافی كرێكاران به‌یاسا رێكخه‌ین و بیكه‌ینه ده‌ستوری و هه‌موویان له ژێر چه‌ترێكدا كۆكه‌ینه‌وه و رێكخراوێكیان بۆ دامه‌زرێنین ، تا كاری زۆر ووردی تێدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌سوودو قازانجی كرێكاران بشكێته‌وه، له‌ساڵی 1984 بووم به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاری ئۆسلۆ، ساڵی 1993 به هه‌ڵبژاردن بووم به ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویج، پاش خولێكی چوار ساڵی په‌رله‌مان دیسان بوومه‌وه ئه‌ندامی شاره‌وانی ئۆسلۆ تاساڵی 2011 ، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام بووین له پارتی كۆمۆنیست و پارتی سور له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و شاره‌وانیه‌كان هاوكاری یه‌كبووین و ده‌نگمان بۆ ئه‌و كاندیدانه ده‌دا كه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌م دوو پارته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كران، منیش له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌ردوولاو به‌ده‌نگی ئه‌ندامان ساڵانێكی زۆر ئه‌ندامی شاره‌وانی شار‌و په‌رله‌مان بووم له‌سه‌ر ئه‌م دوو لیسته.
چه‌ند ساڵه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دۆزی كورد ؟
پێشووتر ئاماژه‌م پێدابوو هۆگری و په‌رۆشیم بۆ قاره‌مانێتی و به‌رخودانی گه‌لی كورد وای لێكردم كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر كه‌یسی كورد بكه‌م و خۆم به یه‌كێك له‌وان بزانم، ئه‌وه‌ی راستی بێت به شێوازێكی به‌رده‌وام و فه‌رمی ساڵی 1993 ده‌ستم پێكردوه.
بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه، له چاوێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز " سڤه‌ین ئۆڵسن " ئاماژه‌ی به گه‌شتێكتان كرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌دۆخی كۆبانی كاتێك كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو، تۆش هاوسه‌فه‌ری بویت؟
به‌ڵێ من و دووانی تر له ئه‌ندامانی پارتی سور له ئازاری 2013 سه‌فه‌ری ڕۆژئاوامان كرد، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له "ئونی شارنه‌س" و "توریلل برۆتن " بوون و له «دێریك، قامیشلۆ و سه‌رێكانی » ماینه‌وه، من و" سڤه‌ین ئۆڵسن " له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2014 جارێكی تر سه‌ردانی رۆژئاوا بكه‌ینه‌وه بۆ بینی ئه‌وانه‌ی به‌رگیری له‌كۆبانی و ناوچه‌كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن وه ده‌جه‌نگن دژ به گروپێكی تیرۆریستی زۆر خه‌ته‌رناك، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی له‌كاتی خۆیدا بچینه شاره‌كه‌وه به‌هۆی رێگری جه‌ندرمه‌كانی توركیا وه ته‌نها له‌سه‌ر سنووره‌وه چاودێری رووداو شه‌ڕه‌كانمان ده‌كرد، به‌ڵام له (سوروچ) دیدارمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و پارت و رێكخراو نه‌ته‌وه جیاجیاكان و هاوڵاتی سڤیڵ سازكردوو گوێبیستی هه‌موو رووداوه‌كان بووین و وه‌ڵامی زۆربه‌ی پرسیاره‌كانمان به به‌ڵگه‌وه وه‌رگرته‌وه، به‌تایبه‌تیش ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك پێش هاتنی داعش و راگه‌یاندنی كانتۆنه‌كان و رای هاوڵاتیان له‌سه‌ر حوكومڕانی و ئه‌من و ئاسایشی هاوڵاتیان و هه‌موویان به‌ته‌واوی چین و تووێژو نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانه‌وه زۆر له كانتۆنه‌كان رازیبوون، هه‌موو كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ماف و ئازادیان فه‌راهه‌مكراوه‌و به‌یه‌كسانی و بێ جیاوازی ژیاون ، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له نێوان ژنان و پیاوان به ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ره گرنگ ده‌زانن، هه‌موو ئاواته خوازبوون داعش به‌ته‌واوه‌تی لاوازبێت و له ناوچه‌كانیان ده‌ركرێن و دووركه‌ونه‌وه و به‌ڵێنیان به‌خۆیان و نیشتیمانه‌كه‌یاندابوو كه‌وا به‌هه‌موو هێزو توانایه‌كیانه‌وه به‌رگیری له‌خاكی باو باپیرانیان بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر داعش خۆراگربن و بووه‌ستنه‌وه تا له‌ناوچه‌كانیان وه‌ده‌ریان ده‌نێن و ژیانی ئاسایان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تۆ وه‌ك نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارێك، چ كاریگه‌رێكت له‌سه‌ر بوو ئه‌م گه‌شته پڕ مه‌ترسیه ئه‌نجامده‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت؟
بۆ ئێمه‌و پارته‌كه‌شمان زۆر گرنگ بوو، كه‌وا له نزیكه‌وه سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و جێگایانه بكه‌ین كه‌وا بێ وچان به درێژای مێژوو له‌خه‌بات و به‌رخوداندان بۆ به‌رگیریكردن له ماف و ئازادی و نیشتمانیان، وه دیموكراسیه‌ت لایان مه‌به‌سته، به‌تایبه‌تیش له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوین ، له‌وێشدا رۆژئاوای كوردستان بۆ دیتنی ئه‌و به‌رخودانه‌ی دژ به داعش سه‌ریهه‌ڵداوه‌و ئه‌و گیانی به‌رگری و خۆڕاگریه‌ی كه‌وا له مردنیش سڵ ناكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وام خوێن ده‌به‌خشن بۆ پارێزگاریكردن له خاكی پیرۆزیان و ئازادی ، باشتر له دۆخه‌كه ده‌گه‌یت كاتێك له‌نزیكه‌وه گفتووگۆت له‌و باره‌وه كرد ، وه خۆت به چاوه‌كانت وه‌ك شاهید حاڵێك ده‌یبینی، به‌هۆی هۆكار گه‌لێكی زۆره‌وه له ئێستادا ناتوانین بڕوا به‌هه‌واڵی رۆژنامه‌و تێڤه‌كان بكه‌ین، چونكه هه‌ریه‌كه‌و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی رۆماڵی ده‌كات وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه هه‌مووشمان ئه‌وه باش ده‌زانین هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ماس مێدیا به شێوازێكی به‌ربڵاو چڕ زۆر بابه‌تی به‌خواستی خۆی و ره‌زامه‌ندی لایه‌نێك بڵاوده‌كرده‌وه، كه سه‌رتاپای چه‌واشه‌كاری و دوور له راستی بوو، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش بوو هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆمان بگه‌یه‌نین و ده‌ستی هاوكاری درێژكه‌ین و بتوانین وێنایه‌كی راسته‌قینه‌و دروستی بارودۆخه‌كه بخه‌ینه به‌ر چاوی هه‌موو دونیا تا ووڵاته زلهێزه‌كان و مرۆڤ دۆسته‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕن و بڕیاری هاوكاری بده‌ن.
داعش له‌رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه زۆر به‌هێزن و چه‌كه‌كانیان نوێ و سه‌رده‌میانه‌یه.
چیتان بینی وه‌ك شاهید حالێك ؟
زۆر شت له‌وانه هه‌موو رۆژێك ده‌ماندی داعش به تانك و زرێپۆش و ده‌یان چه‌كی قورس و نوێووه هێرشیان ده‌بردو ده‌ستان له هیچ نه‌ده‌پاراست، وه چه‌ندین جۆری ساروخ و رۆكێتمان ده‌دی كه دوكه‌ڵ و ده‌نگو كاریگه‌ریه‌كانی جیاوازبوون و هه‌موو ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا داعش له رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆر زۆر به‌هێزه‌و ته‌واوی چه‌كه‌كانیان سه‌رده‌میانه‌و نوێن ، ئه‌وه‌شی ده‌سه‌لماند كه‌وا ده‌وڵه‌تانی به‌هێزو گه‌وره پاڵپشتیان و هاوكاریان ده‌كه‌ن، ده‌مان بین و گوێمان له ده‌نگی ته‌قه‌ده‌بوو له‌لایه‌ن شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه كه ته‌نها سووكترین چه‌كی سه‌رده‌میان به‌كارده‌هێنا ئه‌ویش كڵاشینكۆف بوو، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكامان دی، دژ به داعش له ده‌وروبه‌ری كۆبانی و خۆمان چاومان لێ‌بوو كه‌وا یه‌كه‌م بۆمب له‌بارهه‌ڵگرێكی شه‌ڕی داعشیدا.
ده‌وڵه‌تی توركیا پاڵپشتێكی به‌هێزی" داعش و جه‌به‌ت ئه‌لنوسر"ه
ده‌وری توركیا له‌هاوكاریكردنی داعش چی بوو هیچتان دی؟
به‌ڵی چاوه‌كان باشترین شاهید حاڵن كه‌وا چۆن به به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان داعش و سه‌ربازه توركه‌كان ده‌كراو رۆژانه چه‌ندین سه‌یاره‌ی با و ئامبوڵانس راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه ره‌وانه‌ی لای داعش ده‌كراو ئه‌وانیش به‌تاڵیان ده‌كرده‌وه‌و ئامبوڵانسه‌كانیش دایم له‌رێدابوون و برینداره‌كانیان ده‌گوێزایه‌وه بۆ توركیا‌و له‌وێ تیمار ده‌كران، وه‌ك ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو كه به‌رده‌وام كۆمه‌ك و هاوكاریان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه پێشكه‌ش به "جه‌به‌ت ئه‌لنوسره" ده‌كردو به‌رده‌وامیش تاوه‌كو ئێستا هاوكارن و رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له به‌هێزكردن و یارمه‌تیدانی داعش له‌سوریاو عیراق ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به‌رده‌وامن له‌هاوكاری و پشتیوانی ئه‌م گروپانه.
ئایا داعش هه‌مان هێزی و توانای ماوه له‌رۆژئاواو باشور؟
له‌رووی چه‌ك و پێداویستی جه‌نگییه‌وه به‌ڵێ زیاتر به‌هێزبوون، به‌م دووایه‌ش توانیان هاوشێوه‌ی موسڵ پارێزگای رومادیش بگرن و بڕێكی زۆر باش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان ده‌ستكه‌وێ، به‌پێی هه‌واڵه‌كانی رۆژانه له‌پێشڕه‌ویدان و سوپای عیراق توانای به‌رگیری لاواز بووه، به‌ڵام به دیوێكی تردا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، نه‌خێر هیچ ووره‌و توانایه‌كیان نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به‌و خۆڕاگریه‌ی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا.
له‌ئێستادا داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پاشه‌كشه‌دان، هۆكاری دوورخستنه‌وه‌یان له ناوچه‌كوردستانیه‌كان؟
به‌بڕوای من ئه‌و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیه‌ی گه‌لی كورد به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش سه‌نگه‌رگرتن دژ به گروپێكی تیرۆریستی ترسناكی وه‌كو داعش له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان بوو، یه‌ك سه‌نگه‌ر و تێكه‌ڵبوونی خوێنی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كی بوو بۆ راوه‌دونان و شكاندنی داعش له‌رۆژئاواو باشور، ئه‌مه تاكه زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گه‌لێكه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا ده‌بێ ئاوها له‌سه‌نگه‌رێكدا بجه‌نگن تاوه‌كو دوژمنه‌كانیان نه‌توانن به‌خواستی خۆیان زیانیان پێ بگه‌یه‌نن، جوانترین په‌ڕه‌كانی مێژوو بۆ ئه‌م قۆناغانه ته‌رخان كراوه ، له‌دوو قۆڵه‌وه‌و به درێژای هه‌زاران كیلۆمه‌ترو ناوچه‌ی ئێجگار به‌رفراوان دوو هێزی وه‌كو پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ،ته‌نها بیر له‌لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی بكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌نگه‌رێكدا له مه‌خمور، سنجار، كه‌ركوك، شه‌نگال ،ره‌بیعه ،گوێر، زومار. وه چه‌ندین چێگای تر دژ به داعش بجه‌نگن و له ده‌ستی تیرۆریستانی پاكبكه‌نه‌وه ، وه بیرمان نه‌چێت كاتێك شه‌ڕ نزیك هه‌ولێری پایته‌خت بوویه‌وه گه‌ریلا شان به شانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری به‌رگیریدا بوون، هه‌روه‌ها ناردنی هێزو چه‌كو ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به فه‌رمی و پارته‌كانه‌وه به شێواز‌و ڕێگای تر، زه‌مانه‌تی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی كرد، من خۆم ناتوانم ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه بكه‌م وه‌كو رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی "دیر شبیخل" كه ده‌نووسێت به مانشێتی گه‌وره‌و چه‌ندین نموونه ده‌هێنێته‌وه كه‌وا گه‌ریلا یه‌كه‌م كاریگه‌ربووه له رووی ڕوخان و ووره‌ی چه‌ته‌كانی داعش و پاشه‌كشه‌پێكردنیان، خۆڕاگری گه‌ریلاكان وایكرد تووشی شپرزه‌ی بن ، به‌تایبه‌تیش له‌كۆبانی و كوشتنی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیاری داعش، به‌ڵام هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه كورد به‌م یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییه له كاته هه‌ستیاره‌كاندا ده‌توانێت بگاته هه‌موو ئامانجه‌كانیان .
ئه‌ركی وڵاته زلهێزه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وروپاو ناتۆ چیه بۆ به‌ده‌مه‌وه چوونی كورده‌كان له باشور و ڕۆژئاوا، وه به‌چی شێوازێك بێت باشه له‌م دۆخه‌ی شه‌ڕدا؟
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا پێویسته به‌زووترین كات كۆبنه‌وه وه چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بده‌ن و نوێنه‌ری خۆیان بنێرنه كوردستان و هاوكاری لۆجیستی و مرۆی و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیانی سڤیل و كه‌مپ نشینه‌كان و به‌پێی پێداویستیش هاوكاری سه‌ربازیان بكه‌ن ، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خاكی سوری كورد له‌رۆژئاوا بكه‌ن و پێداویستیان بۆ دابینكه‌ن، كۆمه‌كی خێرا ره‌وانه‌كرێت بۆ بوونیادنانه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان و پێداویستی ته‌ندروستیان بۆ دابین بكه‌ن ،گه‌ڕۆك یان جێگیر له‌و جێگایه‌ی كه پێویست بێت.
ئه‌وروپاییه‌كان ده‌بێ خیرا به‌ده‌م ئاواره‌كانی باشوری كوردستانه‌وه بچن ، به‌هۆی خراپی بارودۆخی ژیانیان، حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی هه‌موو پێداویستی یه‌كانی نیه به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌یا كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی دارای بوونه‌ته‌وه، ئاواره‌كان باری ده‌رونیان ناجێگیره‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه رۆژانه نه‌خۆش ده‌بن و لێیان ده‌مرێت.
كورد له" رۆژئاوا‌و باشور" نزیك سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری بوونه‌ته‌وه له شه‌ڕی دژ به داعش، تۆ ئاینده‌ی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
به‌بڕوای من جه‌نگی دژ به داعش و هاوشێوه‌كانیان هه‌روا به‌ئاسانی و خێرا كۆتای نایه‌ت و شه‌ڕێكی درێژه وه ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا مه‌ترسیان ده‌ڕوێته‌وه ، له هه‌چ به‌شیكی كوردستان بێت (باشور یان ڕۆژئاوا) گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌موو كات له ئاماده‌باشیدا بێت و پێشبینی رووداوی تر بكات، ناوچه‌كه له‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه به‌دوور نیه، سه‌ركردایه‌تی كورد ، نازانێرێت دووای داعش كام گروپ و كام ده‌سته له ژێر ناوێكی تر دروست ده‌بن و پڕچه‌ك ده‌كرێن و دێنه‌وه سه‌ر گیانی هاوڵاتیان و كوردستان تووشی شه‌ڕده‌كه‌نه‌وه ، پێویسته بێخه‌م نه‌بن و هێزه‌كانیان ڕێكخه‌ن و كه‌سانی به‌ئه‌زموون و شایسته و ئه‌كادیمی له‌رووی سه‌ربازیه‌وه بكه‌ن به سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره روونه‌دا، نموونه‌ی زیندو گروپی ( جه‌به‌ت ئه‌لنوسره) كه باندێكی هاوشێوه‌ی داعشه‌و زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌مانه بوونه هۆی كاوڵكردنی سوریا‌و عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه كوردستان له‌م بارودۆخه‌دا له‌ئه‌من و ئاسایش پارێزراو نیه‌و هه‌ر ساتێك بۆیان بلوێ له هێرشكردنه سه‌ر كوردستان و كوشتن و بڕین و جینۆسایدی كورد سڵ ناكه‌نه‌وه ، هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ك بنچینه‌و ریشه‌ن دژ به گه‌لی كورد.
ئایا كورد له‌سه‌ربه‌خۆی نزیك بووه‌ته‌وه ؟
ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و بڕیاره ده‌دا به‌تایبه‌تی له‌كوردستانی باشور، كه‌وا سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت و جیاده‌بنه‌وه له‌عێراق ، یاخود له‌عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ‌دا ده‌مێنێنه‌وه ، ئه‌وه مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و بریاردان له ده‌ستی خۆیانه، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چیت ده‌بێت خه‌ڵك و سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كانیان زۆر به چڕی بیر له‌داهاتوو بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌پێش چاوبگرن وه خۆیانی بۆ ئاماده‌كه‌ن له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، مێژووی رووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بیری هه‌موومان ماوه كه‌وا وڵاتانی (فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا) له‌نێوان خۆیاندا رۆژهه‌ڵاتیان دابه‌شكردوو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌خشه‌ی وڵاتانیان كێشایه‌وه‌و دابه‌شیانكرد ، له‌ئیستاداو سه‌د ساڵ دووای ئه‌وه هیوادارم خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆیان ئه‌و كاره بكه‌ن و بڕیاری خۆیان بده‌ن، بێ ده‌ستێوه‌ردان و ته‌داخولی ووڵاتانی دی بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو دیسان خۆی دووباره نه‌كاته‌وه‌و كۆتای به‌م شه‌ڕو كێشانه‌بێ ،خه‌ڵك به ئاشتی و ئازادی بژین، كوشت و كوشتار نه‌مێنێت و هه‌ر گه‌له‌و مافی خۆی وه‌رگرێت.
باشترین نمونه‌ش بۆ پێكه‌وه‌ژیان و دابینكردنی ته‌واوی مافه‌كان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكان رۆژئاوای كوردستان و كانتۆنێكانه كه باشتری ڕێگایه بۆ به‌رقه‌راربوونی دیموكراسی و ده‌كرێت له زۆر شوێنی تری رۆژهه‌ڵاتی نێویندا هه‌مان هه‌ژموون چه‌ند باره كرێته‌وه، ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كورد و حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ زۆرێك له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی وه زه‌مانه‌تی دیموكراسی ده‌كات و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پرشنگدار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بوونیاد ده‌نێن .
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دووایدا هاوكاری و پشتیوانی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌مان دی ئه‌مه باشترین نمونه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به په‌یوه‌ندێكان بده‌ن و بتوانن له هه‌موو روویه‌كه‌وه متمانه به‌یه‌كبكه‌ن وه بڕوایان به خۆیان هه‌بێت تا له‌سه‌ر قاچه‌كانی خۆیان ده‌وه‌ستن ، به‌م شێوه‌یه گه‌لی كورد سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌رده‌كات ، گومان له‌وه‌دا نیه پێشكه‌وتنه‌كانی كورد له‌م دووبه‌شه‌دا پێمان ده‌ڵێت كه‌وا پرۆسه‌ی دیموكراسی چه‌ند قۆناغێكی بڕیوه‌و هه‌نگاوی باشی ناوه به‌كردار و ده‌شكرێت وه‌ك نموونه‌یه‌كی هه‌ره زیندو له‌ناوچه‌كه‌دا بیهێنینه‌وه، له‌سه‌ر وڵاتانی تریش به‌تایبه‌تی ئه‌وروپییه‌كان پێویسته هاوكاریان بن تاوه‌كو پرۆسه‌كه ده‌گاته ترۆپك‌و كامڵ ده‌بێ.
بوونی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك به‌ڕێز "جه‌لال تاڵه‌بانی" بۆ كورد ئه‌و په‌ڕێ مایه‌ی شانازی و فه‌خره، تواناكانی هه‌ژمارناكرێن
ڕۆڵی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق به‌ڕێز مام جه‌لال-تان چۆن دی له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی حوكمڕانێتی ؟
جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تی سیاسی و دیبلۆماتكاره هه‌ره گرنگه‌كان و له‌ماوه‌ی كاركردنیدا چه‌ندین كێشه‌و ناكۆكی و شه‌ڕی چاره‌سه‌ركردوه‌و له‌نێوان كورده‌كان خۆیان یاخود نه‌ته‌وه‌كانی تر، به‌بڕوای من شانازیه‌كی ئێجگار گه‌وره‌و نه‌بڕاوه‌یه بۆ كورد له‌كاتێك كه به‌ڕێزیان بوون به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق، له پڕكێشه‌ترین دۆخ و ناكۆكی ساڵه‌كانی عێراق بوو ، دووای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كشایه‌وه‌و عێراقی راده‌ستی خۆیان كرده‌وه، دووای داگیركردنی له 2003 ، تواناكانی زۆربوون ،هێنده كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزو دیبلۆتماتێكی سه‌ركه‌وتوو بوو، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكی به‌ده‌ستی ئاسان بوو، دووای ئه‌وه‌ی عێراق به چه‌ندین شه‌ڕو كێشه‌و قه‌یراندا تێپه‌ڕی و تووشی داگیركاری بوویه‌وه، هه‌تا ده‌هات كێشه‌كان قووڵتر ده‌بوونه‌وه‌و ناكۆكیه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بوون ، شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و تایفی و كلتوری و عه‌شائیری و چه‌ندینی تر كۆمه‌ڵگای له‌به‌ر یه‌كهه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆهیچ كه‌سێك ئاسان نه‌بوو كه‌وا متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێ ئه‌م هه‌مووه ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاواز‌و دژبه‌یه‌كانه له حكومه‌تێكدا كۆكاته‌وه جگه له "تاڵه‌بانی " نه‌بێت ، زۆرجار بڕیاردان سه‌خت و پڕمه‌ترسی بوو به‌ڵام ئه‌م زۆر به‌ژیری و لێزانانه ده‌یتوانی بڕیارێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و گشتگیر ده‌ركا كه ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌كانی پێ ڕازیكا، كۆكردنه‌وه و لێك نزیككردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستی ئاسان بوو، رۆڵی ئێجگار گه‌وره‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ته‌ندروستی و نه‌خۆشیه‌وه نازانم ئه‌و توانای ماوه یاخود نا، وه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت ، ئه‌و نه‌ك هه‌ر له‌رازیكردنی عێراقیه‌كان بگره له ئاستی ووڵاتانی دراوسێ و جیهانیش ڕۆڵی به‌رچاوبوو .
باشم بیره له دیسه‌مبه‌ری 1998 له‌شاری سلێمانی به دیداری گه‌شتم، ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر تێگه‌یشتوانه‌و توانایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر مێژووی كورد‌و شۆڕشه‌كان ، یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردی زۆر لا مه‌به‌ست بوو، له گفتووگۆو دیالۆگدا ماندونه‌ده‌بوو ، زۆر باشـم بیره له كاتی دیدارێك پرسیارێكم لێ‌كرد ووتم ئایا كوردستان داگیر كراوه؟ مه‌ترسی له‌سه‌ر ماوه؟ له وه‌ڵامدا ووتی :به‌ڵێ! به‌دڵنیایه‌وه كوردستان داگیركراوه‌و مه‌ترسی زۆریشی له‌سه‌ره‌و هه‌وڵیش ده‌درێت بۆ دووباره گرتنه‌وه‌ی به‌تایبه‌تیش ئه‌م به‌شه ئازادكراوه‌ی، ئه‌مه وه‌ڵامی" تاڵه‌بانی" بوو پێش 17 ساڵ.
توركیا رۆژ به‌ڕۆژ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بێته وه‌و ته‌نها چه‌ند رۆژێكی ماوه، به بڕوای ئێوه "هه‌ده‌په" ده‌توانێ ڕێژه‌ی پێویستی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنێت ؟
ئاواته‌خوازم كێشه‌و ئاڵۆزیه‌كان كۆتای پێبێت له‌نێوان حكومه‌تی توركیا‌و كورده‌كان، وه هیوادارم كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه له رێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه پێگه‌ی خۆی به هێزكات و ده‌نگێكی باش به‌ده‌ست بێنێت، تا له‌هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه مافه‌كانیان بچه‌سپێنن ، كۆبوونه‌وه‌و مێتینگه‌كان ئاماژه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن .
ئاینده‌ی كورد له باكور چۆن ده‌بینن؟
په‌كه‌كه‌و ئه‌وانه‌شی كه هاوكاریانن په‌یامی ڕاستی ، ئاشتی و دیموكراسیان هه‌ڵگرتووه، به‌مه‌ش ده‌توانن سیسته‌می وڵات بگۆڕن و پرۆسه‌ی دیموكراسی راسته‌قینه بێنه ئاراوه‌و بیچه‌سپێنن له توركیادا، ئه‌كه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ڕاست بكات ئاینده‌ی گه‌شه .
ئازادی "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" له‌م كاته‌دا چه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا؟
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وروپیه‌كان گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه "ئاپۆ" كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر دۆزی كورد له توركیا، وه هیچ پرۆسه‌یه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و په‌كه‌كه به‌هیچ ناگات و سه‌ركه‌وتوو نابیت، كوردایه‌تی به‌بێ ئه‌مان بوونی نیه‌و ئه‌و جوهدو كاریگه‌ریه‌ی ئێستای نابێت، من به‌بڕوای خۆم زۆر كه‌م متمانه به سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی "ئاشتی و ئاگربه‌ست " ده‌كه‌م له‌توركیا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز "ئاپۆ" له زیندانی "ئیمرالی" ئازادنه‌بێت و ده‌وری هه‌ره گرنگی نه‌بێت له چاره‌سه‌ریه‌كان و به‌شدارنه‌بێت له‌پرۆسه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا بیه‌وێ یاخودنا خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره و خۆشه‌ویستی گه‌له .
له‌هه‌موو دیداره‌كانمدا وه گفتووگۆم له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسی و رووناكبیره‌كان پرسیومه‌و ده‌پرسم وه‌ك كۆتا پرسیار:
ئامۆژگاریتان بۆ ره‌وه‌ندی كوردی له‌ده‌ره‌وه ؟
كاتی زیاتر ته‌رخانكه‌ن بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆزه‌كه‌تان و هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ چوونه نێو ئه‌وروپای و بیانێكان سه‌ره‌نجیان راكێشن و بیانهێنه نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و چالاكیه‌كانتانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن له‌دۆخی كوردستان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌و زانیاری ته‌واو دروستیان بده‌نێ، ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌ده‌ره‌وه كاری زۆر گه‌وره‌و به‌نرخ كراوه له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كورد خۆیه‌وه‌و كاریگه‌ری ئیجابیشی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وروپیه‌كان و بیانێكان هیچی وایان نه‌كردووه ده‌بێت ئێوه زۆر خۆتان هیلاككه‌ن وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای تر به‌تایبه‌تیش ئه‌وروپی تێكه‌ڵ به دۆزه‌كه‌تان بكه‌ن و رایانكێشنه نێو دۆسیه‌كه‌تانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆست و پاڵپشتی زیاترتان هه‌بێت ، ئه‌مان كاریگه‌ری زیاتریان هه‌یه‌و له رێگای چالاكی جۆراوجۆره‌وه ده‌توانن په‌ستان بخه‌نه‌سه‌ر په‌رله‌مان و لایه‌نی په‌یوه‌ندار، بۆ پاڵپشتی كردنی گه‌لی كورد، په‌یوه‌ندی تووند‌و تۆڵ دروستكه‌ن و بچنه نێو ته‌واوی جومگه‌كانه‌وه .
به‌ڕێز " ئێرلینگ فۆڵكڤۆرد" كه‌سانی مه‌زنی وه‌ك ئێوه بۆ هه‌میشه من و گه‌له‌كه‌م قه‌رزدار بار ده‌كه‌ن، له‌پای ئه‌و هه‌مووه كاره تایبه‌تیانه‌ی خۆتان هێنده خه‌مخۆر و په‌رۆشی دۆزه‌كه‌مانن و به‌رده‌وام هه‌وڵی په‌ره‌وپێشچوون و ناساندنی ده‌ده‌ن، جگه له‌سوپاس و پێزانینمان ، ئاواته خوازین ئه‌و رۆژه زووبێت كه‌ئاواتی سه‌دان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده ئه‌ویش مافی چاره‌ی خۆنوسینه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سوپاسگوزاریه‌ك له‌پیرۆزترین و خۆشه‌ویسترین جێگای نیشتمان و له نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ردا، په‌یكه‌رێكت بۆ دانێین، منیش ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی به‌رێزتان و لێره داوا له سه‌ركردایه‌تی كورد‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندار ده‌كه‌م ته‌واوی په‌ڕتووكه‌كان وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی شیرینی كوردی وه بیریان ده‌هێنمه‌وه .
PUKmedia - هه‌ورامان تاوه‌گۆزی
ئا-محه‌مه‌د به‌كر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25