riklam

قەرەیلان: ئەنكەرە دەست لەرۆژئاوای كوردستان وەربدات توركیا دەبێتە مەیدانی شەڕ

کوردستان 05:46 PM - 2015-06-29
ده‌ڵێت تۆڵەی خوێنی شەهیدانی كۆبانی دەكەنەوە

ده‌ڵێت تۆڵەی خوێنی شەهیدانی كۆبانی دەكەنەوە

بەرپرسێكی پەكەكە دەڵێت تۆڵەی خوێنی شەهیدانی كۆبانێ دەكەنەوەو ئەگەر توركیا دەست لەڕۆژئاوا وەردات ئەوكاتە هەموو توركیا دەبێتە مەیدانی شەڕ.

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاند: ئامانج لەكۆمەڵكوژیەكەی كۆبانێ بۆ ئەوەیە كە لەماوەیەكی كەمدا خەڵكی كۆبانی شارەكەیان چۆڵ بكەن، بەڵام هێزەكانی پاراستنی كۆبانی بەرگریان كردو سەركەوتن، روونیشكردەوە كە خوێنی شەهیدانی كۆبانی بەفیڕۆناچێت و بۆ تۆڵەكردنەوەی ئەو كۆمەڵكوژیە هەرچی پێویست بێت دەیكەن.

ئەو ئەندامەی كۆمیتەی بەڕێوبەری پەكەكە وتیشی: ئەگەر توركیا بڕیاری دەستوەردان لە كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستانی داوە، ئەوە دەستوەردانە لەهەموو گەلی كورد، دەستوەردان لەكۆبانی واتە دەستوەردان لەئامەد، بەئاشكرا دەڵێم ئەگەر ئەوان دەست لەڕۆژئاوا وەردەن ئەوا ئێمەش دەست لەوان وەردەدەین، ئەو كاتە هەموو توركیا دەبێتە مەیدانی شەڕو شەڕی ناوخۆیی لە توركیا دروستدەبێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket