riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. یه‌كێتی و گۆڕان وه‌فدێكی دانوستانی هاوبه‌ش دروستده‌كه‌ن

کوردستان 03:20 PM - 2015-06-29
وه‌فدێكی دانوستانی هاوبه‌ش دروستده‌كه‌ن

وه‌فدێكی دانوستانی هاوبه‌ش دروستده‌كه‌ن

هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌فته‌یه‌داپاكێجێكی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌پێك ده‌هێنن به‌ یه‌ك وه‌فدی دانوستانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و پرسی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌ری جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 9ی شاره‌زوور PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی پاكێجی خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین و گۆڕانیش پاكێجی خۆی ده‌بێت و له‌و دوو پاكێجه‌ش یه‌ك پاكیج دروست ده‌كه‌ین و دواتر سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌وانه‌ی ماون و پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانن .

وتیشی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ سلێمانی له‌نێوان یه‌كێتیی و گۆڕاندا هه‌بووه‌ و هه‌ردوولاشمان به‌یه‌ك وه‌فد سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین.

لای خۆشییه‌وه‌ نزار مه‌حمود لێپرسراوی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی دانوستان پێك ده‌هێنین و به‌یه‌ك وه‌فدیش سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ لێپرسراوی مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و هه‌وڵی قایل كردنیان ده‌ده‌ین به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ خوجێییه‌ له‌به‌ر هیچ لایه‌نێك له‌وه‌ زیاتر دواناخه‌ین.

به‌پێی دواین هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30-4 له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێشه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ و به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت هاوكات بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌ و دوای زیاتر له‌(14) كۆبوونه‌وه‌ و رێك نه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ماوه‌ی (2) مانگیشه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket