riklam

سێ سه‌ركرده‌ی باڵای داعش و ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران

عیراق 09:28 AM - 2015-06-29
له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا كوژراون

له‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا كوژراون

له‌ بۆردومانی شه‌وی رابردوو 28-6-2015ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا له‌ سنوری گه‌یاره‌ 38 تیرۆرست كوژران كه‌ له‌ ناویاندا سێ سه‌ركرده‌ی باڵا هه‌ن.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عا 12:15 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ گوندی زاویه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی گه‌یاره‌ بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد.

وتیشی: له‌و بۆردومانانه‌دا 38 تیرۆرست كوژران و 15 تیرۆرستی تریش برینداربوون، له‌ناو كوژراوه‌كانیشدا سێ سه‌ركرده‌ی باڵای داعش كوژران.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket