زاڵبوون به‌سه‌ر توندوتیژی سێكسی له‌كاتی ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كاندا
ژنان 04:26 PM - 2015-06-21.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی زاڵبوون به‌سه‌ر توندوتیژی سێكسی له‌كاتی ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كاندا، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان..
ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆستانی جیهان..
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، رۆژی جیهانی زاڵبوون به‌سه‌ر توندوتیژی سێكسی له‌كاتی ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كاندا، كه به‌بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 19ی حوزه‌یران دیاریكرا، به‌رز ده‌رخێنێت.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و ته‌واوی جیهان، به‌هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و ئاڵۆزدا گوزه‌رده‌كات، به‌هۆی شاڵاوی تیرۆرستانی داعشه‌وه كه تیایدا كچان و ژنانی هه‌ندێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كان و عیراق بوونه‌ته به‌شی سه‌ره‌كی له‌م قوربانیانه‌دا، له‌ڕفاندن و ده‌ستدرێژی سێكسی و ئاواره‌بوون و بازرگانی پێوه‌كردن و كوشتن‌یان، له‌م شاڵاوه دڕندانه‌یه‌ی داعشدا.
له‌پاش كاره‌ساتی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌واو ئه‌وكرده‌وه نامرۆڤانه‌ی به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر خوشك و برایان و منداڵانی ئێزیدی و مه‌سیحی و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئایینه‌كانی تر ئه‌نجامدرا، دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای هه‌موولایه‌ك دروستبوو، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ده‌ست تیرۆستانی داعشه‌وه. ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دیارنین و ئازادكردنی ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، له‌یه‌كه‌م رۆژه‌كانی رووداوه‌كه‌وه بایه‌خی پێدراوه‌و له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی باسكراوه، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری تایبه‌تی به‌ڕێز "بان كی مۆن" سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كه‌سانی باڵای ئه‌و رێكخراوه‌و، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌دا، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و به‌جیهانی ناساندنی تاوانه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش. هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی خاتوو "زه‌ینه‌ب بانگۆرا" نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌دژی ئافره‌تان له‌كاتی ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كانداو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران و سه‌ردانی بۆ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له‌هه‌ولێرو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌ردانی بۆ پارێزگای دهۆك و كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان، بۆ تاووتوێكردنی تاوانكارییه‌كانی داعش به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ژنان و كچان.
رۆژانه له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه پێشێلی سه‌رجه‌م یاسا‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێت، بۆیه له‌م بۆنه جیهانییه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ڕووده‌كاته كۆمه‌ڵه‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رجه‌م مرۆڤدۆستان، تا پێكه‌وه فشار دروستبكه‌ین بۆ به‌جیهانی ناساندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی داعش له‌دژی ژنانی ئێزیدی و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی تر. هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی پلانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كچان و ژنان و منداڵانی ئاواره.
با هه‌موومان پێكه‌وه خه‌باتبكه‌ین له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان و رێگه‌گرتن له‌ده‌ربازبوونی ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی سێكسی له‌دژی ژنان كه له‌كاتی كێشه چه‌كدارییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هه‌ستی پێده‌كرێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، داوا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و یاسا‌و رێككه‌وتننامه‌و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، تا داكۆكی بكرێت له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پرۆژه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تایبه‌ت به‌ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌دژی كچان و ژنان ئه‌نجامده‌درێت، له‌فرۆشتن و بازرگانی پێوه‌كردن و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه.. هه‌روه‌ها به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر به‌ئێزیدی و مه‌سیحی و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
PUKmedia ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25