riklam

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم: ئایینده‌ی كورد روونه‌

کوردستان 05:31 PM - 2015-05-28
وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی كرد

وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی كرد

ئه‌مڕۆ 28-5-2015 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك به‌ ئاماده‌بوونی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و حامید حاجی غالی و بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌قید شنیده‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پرسی تیرۆرو شه‌ڕی داعش و به‌ره‌نگاری پێشمه‌رگه‌و چۆنییه‌تی گه‌یاندنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر كرد به‌تایبه‌تی پڕچه‌ككردن و راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی باسی له‌ رۆڵی گرنگی ئه‌ڵمانیا كرد له‌ پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به‌رچاوڕوونی ته‌واوی به‌ وه‌فده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیادا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و دیموكراسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیدی له‌ فراوانكردن و هاوكاری و پشتیوانیكردنی زیاتری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ عیراق وه‌ك پێویست هاوكاری پێشمه‌رگه‌ ناكات و پێشێلی ده‌ستووریش ده‌كات له‌وڕووه‌وه‌، هه‌روه‌ك رزگار عه‌لی و حامید حاجی غالی و بڵیسه‌ جه‌بار فه‌رمان وێڕای بیروڕا گۆڕینه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند پێشنیارێك خرانه‌ڕوو.

له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاش دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنی زیاتری پێشمه‌رگه‌و پڕچه‌ككردن و مه‌شق و راهێنان و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تییه‌وه‌ له‌دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگێت و ئه‌وه‌ش پێویستی زیاتری به‌ چه‌ك و هاوكارو راهێنانی زیاتره‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌.

وتیشی: كورد ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌و ئایینده‌ی كورد روونه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket