riklam

هندستان.. گه‌رما 1100 كه‌س ده‌كوژێت

جیهان 10:06 AM - 2015-05-28
ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ ده‌خایه‌نێت

ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ ده‌خایه‌نێت

به‌هۆی به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رما له‌ هندستان هه‌زار و 100 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


به‌رپرسانی هندستان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ شه‌پۆلێكی گه‌رما باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه‌و تائێستا 1100 كه‌س كه‌ زۆربه‌یان كرێكارو به‌ساڵاچوون و بێ لانه‌و ماڵ بوون به‌هۆی گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


ئاژانسی فه‌ره‌نسا له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ زیاتر ناوچه‌كانی باشووری هندستانی گرتوه‌ته‌وه‌، له‌ ویلایه‌تی ئه‌ندراپرادش پله‌ی گه‌رما له‌ سه‌روی 48 پله‌ بووه‌و تائێستا 900 كه‌س ته‌نها له‌و ویلایه‌ته‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، له‌ ویلایه‌تی تلانگانا 200 كه‌س به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


هه‌روه‌ها كه‌شناسی هندستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ ده‌خایه‌نێت. 


PUKmedia     وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket