riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان داعش له‌ مه‌خمور بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان 10:12 PM - 2015-05-27
.

.

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌چڕی چه‌ند گوندێكی خۆرئاوایی میحوه‌ری مه‌خمور بۆردومان ده‌كه‌ن و زیانی زۆر به‌تیرۆرستانی داعش گه‌یه‌نراوه‌.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 09:30 ی ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌چڕی مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ ته‌ل شه‌عیرو سوڵتان عه‌بدوڵا و زاویه‌و حاویه‌یان بۆردومان كردوه‌و چه‌ند ئامانجێكی گرنگیان پێكاوه‌.

وتیشی: تاكو ئێستا زیانه‌كان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعش زۆربن، ئه‌مه‌ش به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریه‌ هه‌واڵگریه‌كان و چڕی بۆردومانی فڕۆكه‌كان .

رونیشكرده‌وه‌: ئه‌و چوار گونده‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركراون و نزیكترین هێڵی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ن .

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket