riklam

دۆخی نائاسایی له‌به‌غدا راده‌گه‌یەنرێت

عیراق 09:51 PM - 2015-05-27
شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه‌

شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ی به‌شێك له‌ عیراق و به‌تایبه‌ت شاری به‌غدای گرتووه‌ته‌وه‌، دۆخی نائاسایی راده‌گه‌یه‌نێت و هێزێكی زۆری ئه‌منی و پۆلیسی هاتووچۆ له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی شاره‌كه‌ بڵاودەکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندوه‌: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارینی چڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق و به‌تایبه‌ت به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه‌و هاتووچۆو ته‌ندروستی هاووڵاتیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ وه‌زیری ناوخۆو ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت حاڵه‌تی ئاماده‌باشیان بۆ ته‌واوی هێزه‌ مه‌یدانیه‌كانی وه‌زاره‌ت راگه‌یاندوه‌.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر  په‌كی كه‌وتووه‌و بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ كه‌شناسیه‌كان شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ناوه‌ندی عیراق به‌تایبه‌ت به‌غدا خۆڵبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket