riklam

له‌ یاسای پاسپۆڕتدا به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌به‌رچاو ده‌گیرێت

کوردستان 01:39 PM - 2015-05-27
نوێنه‌رانی كورد فشاره‌كانیان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ چڕده‌كه‌نه‌وه‌

نوێنه‌رانی كورد فشاره‌كانیان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ چڕده‌كه‌نه‌وه‌

نوێنه‌رانی كورد فشاره‌كانیان بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای پاسپۆڕت چڕده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بڕگه‌یه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێم تێدا جێگیركراوه‌.

د.به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوودا یاسای پاسپۆڕت خوێندنه‌وه‌ی بۆكراو له‌ مادده‌ 12ی یاساكه‌دا بڕگه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی عیراق به‌گشتی و پارێزگاكانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی جێگیركرا.

وتیشی: له‌و بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ هاووڵاتیان هه‌ر گرفتێك له‌ پاسپۆڕته‌كه‌یاندا دروستبوو ده‌توانن له‌ پارێزگاكه‌ی خۆیاندا چاره‌سه‌ری بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌ند.

راشیگه‌یاند كه‌ له‌ دانیشنه‌كانی داهاتوودا یاساكه‌ بۆ په‌سه‌ندكردن ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد فشار بۆ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ ده‌كه‌ن.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket