رێبوار په‌ڵه‌یه به‌ته‌وێڵی كێوه؟
بیروڕا 10:51 AM - 2015-05-27محه‌مه‌د كه‌ریم ،رێبوار كه‌ریم وه‌لی
ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ت هه‌بێ سه‌یری رۆژنامه‌و سایته‌كان بكه‌ی ناوه ناوه هه‌ندێ وتارۆكه‌ی رێبوار كه‌ریم وه‌لی-ت دێته به‌رچاو. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش نه‌بیت و ته‌نیا كوردێكی بێغه‌ل و غه‌ش بیت ، هه‌ر زوو له‌وه حاڵی ده‌بێت ئه‌م عاشقه سه‌وداسه‌ره‌ی پارتی كه به‌رپرسانی پارتی هێنده‌ی نه‌ماوه ته‌ڵاق بخۆن كه پارتی نییه، تووشی فۆبیای یه‌كێتی بووه، ئه‌م ده‌رده وه‌ها شلكوتی عومری كردووه، قوڕقوشم له‌به‌رده‌میدا بتوێنیته‌وه یه‌كێتی ده‌رده‌چێت. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و وتارۆكانه‌یدا باسی برنجی بازیان یان باسی ماستی هه‌ولێر یان هه‌ناری شاره‌بان یان سڵقی كه‌ركوكیش بكات هه‌ر ده‌یباته‌وه سه‌ر یه‌كێتی. ئه‌گه‌ر وانییه چ پێویست ده‌كات له‌و وتارۆكه‌یه‌دا كه به‌ناونیشانی (ئه‌وه‌ش په‌كه‌كه!) یه به‌ناوهێنانی یه‌كێتی ده‌ست پێبكات؟ ئه‌وه‌ش قه‌ینا خاتری فۆبیاكه‌ی بێت. ئه‌ی بۆچی ئه‌و په‌یامه‌ی یه‌كێتی سه‌غڵه‌تی كردووه (پشتیوانیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت.) به‌ڕاست ئه‌م په‌یامه كێ سه‌غڵه‌ت ده‌كات جگه‌له‌و كه‌سه‌ی هه‌تا سه‌ر ئێسقان دژی ئه‌م په‌یامه بێت. ره‌نگه ئه‌و خۆشی له‌په‌یامێكی ئاوا بێت (دژایه‌تیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌هه‌ر كوێیه‌ك بێت) با ئه‌و كه‌یفی به‌م په‌یامه بێت، چ قه‌یدییه به‌ڵام ئه‌م په‌یامه هی داگیركه‌رانی كوردستانه!!
به‌هه‌رحاڵ یه‌كێتی جوان ده‌ركی به‌وه كردووه كه ئاشتی و ئارامی بۆ كوردستان چه‌ند گرنگه‌و چه‌نده بۆته هۆی پێشخستنی كوردستان و چه‌ندی تریش ده‌بێته هۆی پێشخستنی. بۆیه به‌م جۆره وتارۆكانه هیچ خۆی سه‌غڵه‌ت ناكات و ئارامیی خۆی تێكنادات. یه‌كێتی ئه‌سپه شێیه‌كی ره‌سه‌نه‌و مێشه سه‌گانه ناتوانێ خوێنساردیی له‌ده‌ستبدات. راسته یه‌كێتی خه‌مخۆری ئارامیی و ئاسایشی كوردستانه، به‌ڵام هیچ رێكه‌وتنێكی جه‌نتڵمانیی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه كه له‌گیزه گیزی مێشووله‌ی موزعیج و قیژه‌ی ناخۆشی زیقاوڵه‌و وڕێنه‌ی هه‌ندێ ره‌وانیی بێده‌نگ بێت.
بۆیه كاتێ رێبواری ره‌وانیی باسی په‌ڵه‌ی ره‌ش ده‌كات ده‌توانین هێنده‌ی شانامه‌ی فیرده‌وسی باسی په‌ڵه‌ی ره‌شی بۆ بكه‌ین و سه‌رچاوه‌ی بخه‌ینه به‌رده‌ست كه په‌ڵه‌ی ره‌ش چییه‌و به‌ته‌وێڵی كێوه‌یه‌و هه‌تا قیامه‌ت له‌ته‌وێڵی نابێته‌وه. جارێ بۆچی تۆزێك له‌خۆی ورد نابێته‌وه‌و سه‌یری قه‌دو باڵای خۆی ناكات. تابزانێ ئایا خۆی و كه‌سانی وه‌ك خۆی په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش نین به‌ته‌وێڵی رۆژنامه‌نووسیی كوردییه‌وه؟ ئه‌وه هه‌ر ئه‌م جۆره رۆژنامه‌نووسانه نین كه حه‌یای رۆژنامه‌نووسیی كوردی‌یان بردووه؟ هه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه نین هه‌میشه نایه‌ڵن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان له‌گۆڕه‌كه‌یدا ئارام بگرێ و هه‌میشه به‌ڕه‌فتاری ناڕۆژنامه‌نووسانه‌و گوماناویی گۆڕه‌كه‌ی ده‌هێننه له‌رزه‌و ئارامیی ده‌شێوێنن؟ ئه‌ی كه‌ناڵی رووداو و رۆژنامه‌و سایتی رووداو په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش و نه‌هامه‌تییه‌ك نین به‌به‌رۆكی میدیای كوردییه‌وه؟ كه‌س نازانێ ئه‌م ده‌زگایه كار بۆ كێ ده‌كات و خزمه‌تی كێ ده‌كات؟ ته‌نانه‌ت له‌گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا بۆ ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ده‌زگایه ناپڕۆفیشناڵانه كاری كرد‌و زیانی به‌گه‌شته‌كه‌ی گه‌یاند نه‌یاره‌كانی نیو ئه‌وه‌نده زیانیان به‌گه‌شته‌كه‌ی نه‌گه‌یاند. بۆیه حه‌ق نییه چیتر رێبواری ره‌وانیی باسی په‌ڵه‌و مه‌ڵه بكات حه‌قە له‌جیاتی ئه‌وه كه‌مێك بچێته به‌ر ئاوێنه‌و دنیایه‌ك په‌ڵه‌ی خۆی و كه‌سانی وه‌ك خۆی ببینێ.
ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ش خۆی قوت ده‌كاته‌وه، رووداو‌و رێبواره‌كان به‌ئیستفزازكردنی لایه‌ن و كه‌سانی دی دۆست بۆ پارتی په‌یدا ده‌كه‌ن یان دوژمنی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن؟؟ پارتی ئه‌گه‌ر دۆستی ئێسك سووك و نازداری وه‌ك ئه‌مانه‌ی هه‌بێت دوژمنی بۆچییه‌و له‌دوژمنی چیی؟؟
محه‌مه‌د كه‌ریم
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25