riklam

تیرۆرستانی داعش 217 كه‌س ده‌كوژن

جیهان 09:35 AM - 2015-05-27
له‌كاتی داگیركردنی ته‌ده‌مر

له‌كاتی داگیركردنی ته‌ده‌مر

گروپی تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌ی ته‌ده‌مر، 217 كه‌سی كوشتووه‌ كه‌له‌ نێوانیاندا ژن و منداڵ هه‌ن.

ماوه‌ی 10 رۆژ زیاتره‌ تیرۆرستانی داعش توانیویانه‌ ناوچه‌ی (تدمر) ده‌گیر بكه‌ن، به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی مه‌رسه‌دی سوری بۆ مافی مرۆڤ له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا 217 كه‌س له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ كوژراون كه‌له‌ نێوانیاندا منداڵ و ژن هه‌ن.

به‌پێی بڵاوكراه‌وه‌كه‌، مه‌رسه‌دی سوری به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش 67 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان له‌سێداره‌داوه‌، له‌ورێژه‌یه‌ش 14یان منداڵن.

هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌ی كه‌ ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ریدا به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ ڵاتی (ریف الحمص) 150 سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای سوریایان كوشتووه‌.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه‌ كوژراون و هه‌ندێكیان سه‌ریان بڕاوه‌.

مه‌رسه‌دی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشكراشیده‌كات كه‌ گروپی تیرۆرستی داعش زیاتر له‌ 600 كه‌سی به‌دیل گرتووه‌ كه‌ هه‌ندێكیان سه‌ربازن و هه‌ندێكی تریان كه‌سانی مه‌ده‌نین و به‌تاوانی سیخوڕی ده‌ستگیكراون.


PUKmedia     وه‌رگێڕان / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket