riklam

به‌غدا چه‌ندین پۆستی كورد ته‌عریب ده‌كات

کوردستان 05:15 PM - 2015-05-24
به‌غدا ئاماده‌ نیه‌ سیڤی به‌ڕێوبه‌ره‌ كورده‌كان په‌سه‌ند بكات

به‌غدا ئاماده‌ نیه‌ سیڤی به‌ڕێوبه‌ره‌ كورده‌كان په‌سه‌ند بكات

له‌قه‌زای خورماتوو له‌جێگه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌ كورده‌كانی فه‌رمانگه‌كان به‌غدا هه‌ڵده‌ستێ به‌دانانی كه‌سانی عه‌ره‌ب له‌ شوێنیان، قائیمقامی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت پۆسته‌كان ته‌عریب كراون.

شه‌لال عه‌بدوڵڵا قائیمقامی قه‌زای خورماتوو له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌واڵ رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌كاتی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌پۆستی به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان، حكومه‌تی عیراق ئاماده‌نییه‌ فه‌رمانبه‌ری كورد بۆ ئه‌و پۆستانه‌ دابنێته‌وه‌ كه‌ پشكی كوردن.

رونیشیكردۆته‌وه‌وه‌: دانانی عه‌ره‌ب و لابردنی كورده‌كان ته‌نها بۆ مه‌سه‌له‌ی كوردبوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

قائیمقامی قه‌زای خورماتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: له‌شوێنی به‌ڕێوبه‌ڕه‌ كورده‌ لابراوه‌كان به‌غدا چه‌ندین كه‌سی عه‌ره‌بی داناوه‌.

شه‌لال عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و كوردانه‌ی بۆ پۆسته‌كان كاندیدكراون هیچ كێشه‌یان نییه‌و له‌ ته‌واوی فلته‌ره‌ یاساییه‌كان بۆ دانانی به‌ڕێوبه‌ر ده‌رده‌چن.

ئاشكراشیكردووه‌: تا ئێستا پۆستی به‌ڕێوبه‌ری یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و سێ فه‌رمانگه‌و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی به‌ش له‌فه‌رمانگه‌كان به‌ عه‌ره‌ب كراون هه‌روه‌ها به‌غدا ئاماده‌ نیه‌ سیڤی به‌ڕێوبه‌ره‌ كورده‌كان په‌سه‌ند بكات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket