riklam

پەرلەمانی كوردستان داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی پەكەكەو دیموكرات دەكات

کوردستان 04:06 PM - 2015-05-24
داوای دەستبەجێی راگرتنی گرژییەكانی نێوانيان دەكات

داوای دەستبەجێی راگرتنی گرژییەكانی نێوانيان دەكات

بەهۆی گرژی و شەڕو پێكدادانەكانی نێوان حزبی دیموكرات و (PKK)، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای دەستبەجێی راگرتنی گرژییەكانی نێوان ئەو دوو حزبە دەكات.

لەمیانەی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، كە سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/5/25 پەیامێكیان ئاڕاستەی هەریەكە لەپارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد، لەو پەیامەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەرەڕای  نیگەرانی لەگرژی و پێكدادانەكانی نێوان ئەم دوو حزبە سیاسییە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی هەردوو حزبەكە دەكات كە بێنە پەرلەمانی كوردستان و لەژێر چەتری نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان بەگفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

پەیامێك لەپەرلەمانی كوردستانەوە

بەوپەڕی داخ و سەرسوڕمانەوە هەواڵی گرژی و پێكدادانی نیوان (پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ـ ئێران) مان پێدەگات.

بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە هۆشداری توند دەدەینە لایەنە كوردستانییەكان، لە پەنا بردن و بەكارهێنانی چەك لەیەكلایی كردنەوەی كێشە سیاسییەكانیان.
لە كاتێكدا گەلی كوردستان روبەرًًِووی مەترسی تیرۆرو گرژی ناوچەیی دەبێتەوەو رۆژهەإإڵاتی ناوەڕاستیش لە سەروبەندی گۆڕانكاری گەورە دایە، نەوەكانی یەك نەتەوە دەستبدەنە چەك دژی یەكتری بەتاوانێكی نەتەوەیی ئەژمار دەكرێت،  ئەم جۆرە دوبەرەكییانە هەڵدانەوەی تاریكترین لاپەڕەكانی مێژووی كوردستانەو گەلی كوردستان دووبارەبونەوەی قبوڵ ناكات .

هەر ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی توندی ئەم رووداوانە كرا.   
لە كۆتاییدا چاوەڕوانی هیچ شتێكی دیكە لەم دوو لایەنە كوردستانییە ناكۆكە ناكەین جگە لە راگرتنی دەستبەجێی گرژییەكان و رێككەوتنی كۆتایی لەسەر كێشەكانیان.

لێرەشەوە بانگهێشتی سەرۆكایەتی هەردوو حیزب دەكەین كە بێنە پەرلەمانی كوردستان و لە ژێر چەتری نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان بە گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
24/ئایاری/2015
هەولێر

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket