riklam

مه‌لا به‌ختیار: پێویسته‌ رێكخراوه‌كان به‌شێكی دانه‌بڕاوی پرۆسه‌ دیموكراسی بن

ی.ن.ک‌‌ 03:13 PM - 2015-05-24
پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی لێكردن

پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی لێكردن

هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، پیرۆزبایی له‌ستافی نوێی كارگێڕی، یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ كه‌ "ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتووه‌كان، بكه‌نه‌ پاڵنه‌ر له‌پێناو به‌دیهێنانی زۆرترینی ئامانجه‌كانتاندا".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (24/5/2015) هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له‌ستافی نوێی كارگێڕی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان كردو پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌ی لێكردن و هیواشیخواست كه‌ "رێكخراوه‌كه‌ هه‌میشه‌ به‌زیندوێتی بمێنێته‌وه‌و پێداگیربێ له‌سه‌ر مافه‌ پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رووناكبیری و دیموكراسییه‌كانی كه‌مئه‌ندامان" و جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ رێكخراوه‌كه‌، به‌شێكی دانه‌بڕاو و ته‌واوكاری ئه‌و پرۆسه‌ دیموكراسییه‌ بێ، كه‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌و به‌شێكی ته‌واوكاری ئه‌و هه‌سته‌ مرۆییه‌بن كه‌ له‌ناو سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیدا، پێویسته‌ كه‌مئه‌ندامان شوێنیان هه‌بێ و مافه‌كانیشیان به‌رجه‌ستكراوبێ و سه‌ره‌نجامیش بتوانن تواناكانی خۆیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر بخه‌نه‌كار".

بۆ سه‌رۆك و ستافی نوێی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌ش، رونیكرده‌وه‌: ئێستا ئێوه‌  سه‌ری جه‌سته‌ی رێكخراوه‌كه‌تانن، بۆیه‌ ده‌بێ سه‌رێكی عاقڵ، ژیر، بڕیارده‌ر، به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن و چاوێكی دووربینی باشتان هه‌بێ، كه‌ به‌هۆیه‌ رووداو و پێشهاته‌كان له‌خه‌باتی رێكخراوه‌یدا به‌ باشی ببینن، تا به‌چاك بڵێن چاك و به‌خراپیش بڵێن خراپ.

له‌كۆتایی وته‌كانیشدا له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند داواكارییه‌كیاندا بۆ كه‌مئه‌ندامان، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، به‌ڵێنی هاوكاری پێدان و راشیگه‌یاند: له‌خزمه‌تكردنی ئه‌ندامه‌كانتان به‌رده‌وام بن و به‌نده‌ش وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوان و هاوكارتان ده‌بم و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌كۆنگره‌كه‌تاندا ئاماژه‌م بۆ كردن، ئێستاش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ "داخوازییه‌ پیشه‌ییه‌كانتان له‌چوارچێوه‌ی كوردستان ببه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌" و راشیگه‌یانده‌وه‌ "ده‌ستكه‌وته‌ به‌دیهاتووه‌كان، بكه‌نه‌ پاڵنه‌ر له‌پێناو به‌دیهێنانی زۆرترینی ئامانجه‌كانتاندا".

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌، سه‌رۆك و ستافی نوێی كارگێڕی رێكخراوه‌كه‌، سوپاسی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیان كرد، كه‌ له‌كۆنگره‌كه‌یاندا ئاماده‌بووه‌و له‌وته‌یه‌كیشدا چه‌ندین پێشنیازو راسپارده‌ی بۆ خستونه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك راسپارده‌ی كۆنگره‌، له‌چوارچێوه‌ی كارو پرۆژه‌ی نوێی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌نگیان بۆ داوه‌.

ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ "وه‌ك رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان، به‌رێزه‌وه‌ له‌هه‌وڵ و پشتیوانی هه‌میشه‌ییتان بۆ رێكخراوه‌كان به‌گشتی و یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی و هاوكارییه‌كانتان بۆ كه‌مئه‌ندامان ده‌ڕوانین و له‌دڵه‌وه‌ سوپاستان ده‌كه‌ین، چونكه‌ هه‌میشه‌ باوه‌ڕمان وابووه‌ كه‌ غه‌مخۆرو پشتیوانێكمان له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه‌ و هیچكاتێكیش، بۆ هیچ داواو پێویستییه‌ك ده‌ستت نه‌ناوه‌ به‌ڕوومانه‌وه‌".


PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket